19/03/2020 420 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. ئەمڕۆ 11 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە

په‌یام

لە عێراق، ئەمڕۆ 123 پشكنینی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا كراوە، لەو ژمارەیە 11 حاڵەتی نوێی پەتاكە تۆمار كراوە. 
لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد: ئەمڕۆ تاقیگەكانیان پشكنینی پزیشكییان بۆ 123 حاڵەتی گۆماناویی بە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا كردووە، لەو ژمارەیەش 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون، تۆمار كراوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو 11 حاڵەتە بەسەر چوار حاڵەتی بەغدا، دووانی كەڕبەلا و یەك حاڵەت بۆ هەریەك لە پارێزگاكانی نەجەف، بەسڕە، دیوانییە، موسەننا، واست دا دابەش بووە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایشیگەیاند كە خۆشبەختانە لە 24 سەعاتی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی مردن بە پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار نەكراوە.
لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە عێراق تائێستا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 177 حاڵەت و 12 كەسیش گیانیان لەدەست داوە 49 كەسی دیكەیش چاك بوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری دارایی کۆ دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نەوتی عێراق: قەیرانی ماوەی ڕابردوو بەرەو كۆتایی دەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا.. دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سوكایەتیان بە ئاڵای ئەمریكا كرد ڕاگەیەندرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای چەندجار لە دواخستن ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دارایی پەرلەمان دەستبەرداربوونی عێراق لە یاسای قەرزکردن ڕادەگەیەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەج و عومرەی عێراق: هۆکاری کەمیی دەرچووانی تیروپشکی حەج سنوورداریی پشکەکان بووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەنیازی كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی نەوتگوێزەرەوەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق پێشبینی باران و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات

سەرەتا