19/03/2020 963 جار خوێنراوەتەوە

دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی باشترین تاکتیک بۆ بە ڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

په‌یام

ئاماده‌كردنی دكتۆر هه‌ڤین كه‌مال شا محه‌مه‌د

لەھەر شوێنێک خەڵک نزیک بوو لەیەک و قەرەباڵغی دروست بوو ، ئەگەری بڵاوبوونەوەی مایکرۆب و ڤایرۆس زیاترە .

لەم دواییەدا لەیەکێک لە کۆنفرانسەکان لە بۆستن: "کۆبوونەوەی (١٧٥) کەس لەگەڵ یەک بەنموونە، (١٠٠)کەسی تووش کرد بە کۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ".

لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ناتوانین بزانین ئایا ھەموو کۆبوونەوەیەک ھێندە تەشەنە دەسێنێت ڤایرۆسەکە یان نا ، چونکە زەحمەتە بزانرێت کەسەکان چ کاتێک ئەپژمن یان ئەکۆکن . ئەوەش دەبێت بزانین کە مەرج نیە ھەڵگری ڤایرۆسەکە ھەموو نیشانەکانی ھەبێت یاخود لەوانەیە ھیچ نیشانەیەکی نەبێت . ھەر ئەم ھۆکارانەش بوو وای لە حکومەتەکەی_ ترامپ_ کرد لە ١٦ ی مارچی ٢٠٢٠ دا کە داوا لەھەموو خەڵک بکات کە دوورکەونەوە لە قەرەباڵغی و کووبوونەوەی لە( ١٠) کەس زیاتر بو ئەم پانزە ڕۆژەی داھاتوو ، وزۆربەی ویلایەتەکانیش لە ئەمریکا ، چێشتخانەو بار و قوتابخانەو زانکۆکانیان داخست و ھانی ئیشکردن لەماڵەوەو خوێندن بە ئۆنلاین دەدەن . داوای (self distancy) بەمانای خۆدوورخستنەوەی کۆمەڵایەتیان کرد ، خۆدورخستنەوەش لەھەموو کەسێکی تر بۆ( ٦ )فیت واتە بەنزیکی (٢) مەتر لەیەکتر . دکتۆر جین مارازۆ _ کەپسپۆڕی پەتازانییەو پرۆفیسۆرە لە زانکۆی _ئەلەباما _ لەزانکۆی _بێرمینگھام دەڵێت : " کاتێک ئێمە لە کەسێکی تر دووردەکەوینەوە بۆ شەش فیت ئەوا ئەگەری توشبوونمان بە ڤایرۆسەکە زۆر کەم دەبێتەوەو نامێنێت، لەوانەیە قورس بێت کە ڕۆتینی ژیانت بگۆڕیت بۆ ئەوانەی کە ھێشتا تووشنەبوون لەبەر مەترسییەک کە نابینرێت ،بەڵام ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسەکە زۆر قورسترە " .
ڕۆژنامە نووسی ئیتاڵی ماتی ڤیراسی دەڵێت : "تکایە ھەوڵدەن ئەو ھەڵەیەی ئێمە دووبارە نەکەنەوە، کەنەمانتوانی ئەو مەترسییە ببینین و ئێستاش ھەموو میللەت لۆک داون و کەرەنتین کراوە، ئێمە لە ئێستادا ئامادەین واز لە ئازادی خۆمان بێنین و لەماڵەوەبین ، بۆ پاراستنی ھەمووان و بەتایبەت پیرەکان و نەخۆشەکانمان " .

مارازۆ و مینا ھەندێک ڕێنمایی و گایدلاینمان پێدەڵێن بۆ ئەوەی بتوانین دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ئەنجامبدەین ، کە گرنگترینی ئەمانەن :

١-  دووربکەوە لەکەسانی تر بۆ دووری شەش فیت واتە بەنزیکی مەترو نیو بۆ دوومەتر .
٢-  دوورکەوە لە ڕۆشتن بۆ جێم ، شانۆ ، کافێ، چێشتخانە، مۆزەخانە ...ھتد ، ھەرشوێنێک کە ئەگەری قەرەباڵغی ھەیە .
٣-  مەچۆ بۆ ساڵۆنەکانی جوانکاری ، سەرتاشخانە ، شوێنی تاتۆکردن، لەبەر نزیکبوونەوەی ئەو کەسانە لێت لە دوومەتر کەمتر .
٤-  دوورکەوە لە کۆبوونەوە خێزانییەکان ، شوێنی گەمەکردن و ئاھەنگەکان ، دەتوانیت بۆ بینینی کەسوکارت ڤیدیۆ چات و سکایپ بەکاربێنیت .
٥-  سەردانی ڕەوزە و باخچەی منداڵان ، و خانەی پیران مەکە ، سەردانی خەڵکی نەخۆش مەک چونکە نەخۆش و پیر ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆس زیاترەو ڕێژەیی کوشندەیی ڤایرۆسەکە لەم کەسانەدا زۆرترە .
٦-  دەتوانیت دەست بکەیت بە خوێندنی کۆرسێک ، یان بابەتێک بە ئۆنلاین ، بە تایبەتی لە ئێستادا زۆر لە خوێندنەکان بووە بە بێ بەرامبەر و فرین .
٧-  پیاسەکردن بەپێ لە دەرەوەی شارەکان و شاخەوانی ، لەوانەیە ڕێگایەکی باش بێت بۆ وەرزش کردن ، بە مەرجێک دوورکەویتەوە لە قەرەباڵغی .
٨-  لەبەرئەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەمێنێت لە سەر تەنە ڕەقەکان ، ئاگاداری دەستلێدانی مۆبایل و کۆمبیوتەرەکەت بە، و زوو زوو پاکیبکەرەوە بە پاکژکەرەوە کحولییەکان . زوو زوو دەستت بشۆ بۆماوەی ٢٠ چرکەو زیاتر .
٩-  پێویستە بەلەشساغی بمێنیتەوە ، ھەر بۆیە پێویستە لەکاتی خۆیی و بۆ ماوەی پێویست بخەویت و خواردنی تەندروست بخۆیت و لەماڵەکەتدا بەردەوام بیت لە جووڵەو دەتوانیت لە حەوشەی ماڵەکەتدا پیاسە بکەیت و وەرزش بکەیت لەبری ڕۆشتن بۆ جێم .
١٠-  بۆ ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان لەگەڵدایە ، باشترە دەرمان و پێداویستی تەندروستی بەشی (١-٣)مانگ بکڕن .
١١-  ئاگاداری زانیاری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە لە کۆمەڵگای خۆتدا ، بۆئەوەی ھەمیشە بەر چاوڕوون بیت .
١٢- نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بزانە و مەرج نیە بۆ ھەموو کۆکەیەک و پژمینێک تووشی دڵەڕاوکێ بیت .
١٣-  بۆ ئەو شوێنانە بڕۆ دەرەوە کە پێویستە وەکو : بەقاڵ ، نانەواخانەو دەرمانخانە ، جگەلەو شوێنانە باشترە نەچیتە دەرەوە .
١٤-  ھەرکاتێک ھەستت کرد نیشانەکانی توشبون بە ڤایرۆسەکەت تیادایە وەکو : "تایەکی بەرز، کۆکە ، سەرئێشە ، ھەناسەتوندی " باشترە بەزووترین کات پەیوەندیکەیت بە تیمە پزیشکییەکان .

بۆ ئەو کەسانەی کە دەڵێن:" ئەگەرێکی زۆر ھەیە کەتووشی ڤایرۆسەکە ببم، ئەوجا بۆ خۆپارێزیبکەم و گوێی پێبدەم ! " .

سیت بیرکلی کە بەڕیوبەری جێبەجێکەری کۆمپانیای _گاڤی ڤاکسین_ە ، کە ڕێکخراوێکە یارمەتی توێژینەوەکانی دروستکوردنی پێکوتەو دژەژەھرەکان دەدات ، دەڵێت : " بەڵێ لەوانەیە لە ٤٠٪ - ٧٠٪ ی کۆمەڵگا تووشی کۆڤید ١٩ بێت ،بەڵام ئەگەر بتوانرێت کەمبکرێتەوەو بوەستێنرێت ئەوە تەنیا یاری ژمارەیە و گرنگ نیە ، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکە چینییەکان گیانیان لەدەستدا ، ھەرچەندە تەمەنیان کەم بوو . ھەربۆیە ئەگەر گەنجەکانیش خۆپارێزی نەکەن ئەوا بە دڵنییاییەوە ڕێژەی توشبوون و مردن تیایاندا زیاد دەکات" .

سه‌رچاوه‌:
www.Webmd.com
www.hopkinsmedicine.org

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا