19/03/2020
258 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. یانزه حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق یانزه حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاندو به‌وه‌ش ژماره‌ی كۆی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆ 177 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق حاڵه‌ته نوێیه‌كانی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاندووه، 3 حاڵه‌ت له به‌غدا (ره‌سافه) یه‌كی یه‌ك حاڵه‌ت له هه‌ریه‌كه له (نه‌جه‌ف، به‌سره، دیوانییه، شاری پزیشكی له به‌غدا، موسه‌ناو واست) هه‌روه‌ها دوو حاڵه‌تیش له كه‌ربه‌لا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رونیكردوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا 177 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری عێراق تۆماركراوه به حاڵه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـیشه‌وه، له‌كۆی ئه‌و حاڵه‌تانه 12 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه‌و، 49 كه‌سیش به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە