18/03/2020
388 جار خوێنراوەتەوە
كۆرۆنا، فۆلکسڤاگنی به 670 ههزار كارمهندهوه ڕاگرت
پهیام
کۆمپانیای فۆلکسڤاگن-ی ئەڵمانی بۆ بەرهەمهێنانی
ئۆتۆمبێل، بەهۆی ئەو رەوشە نادیارەی کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ"كۆڤید-19" لە ئەورووپا دروستی کردووە، راگرتنی بەرهەمهێنانی
لە کارگەکانی ئەورووپا راگەیاند كه لە سەرتاسەری جیهاندا خاوەن ٦۷۰ هەزار کارمەندە.
فۆڵکسڤاگن لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو
کە بەهۆی ئەو دۆخە نادیارەی کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ "كۆڤید-19" لە ئەورووپا هێناویەتییە ئاراوە لە یەکەم قۆناغدا، بۆ ماوەی دوو هەفتە
بەرهەمهێنان لە ئەورووپا دەوەستێنن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە ۱۹ی ئادارەوە لە ئەڵمانیا
کارکردن لە کارگەکانی کۆمپانیاکە دەوەستێت، بۆ پاراستنی ژیانی کارمەندەکانیش کۆبوونەوەکان
بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێن".
فۆلکسڤاگن کە ۷۲ ناوەندی بەرهەمهێنانی
لە ئەورووپادا هەیە، یەکەم کۆمپانیای ئەڵمانیایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە
کارەکانی دەوەستێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە