17/03/2020
816 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی عێراق دڵنیایی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه ده‌دات
حكومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه باسیان له دابه‌ش نه‌كردنی مووچه ده‌كرد و ڕایگه‌یاند: دابه‌زینی نه‌وت و ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست ناكه‌ن و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان پارێزراوده‌بنن.
حكومه‌تی عێراق ڕاشیگه‌یاند: هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ كه‌مكردنه‌وه یاخود دابه‌شنه‌كردنی مووچه نیه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵدان جگه له داهاتی نه‌وت سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات بۆ وڵات په‌یدا بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكنه‌كه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س، نرخی نه‌وت ڕووی له دابه‌زین كردووه و ته‌نها ئه‌مڕۆ له سه‌دا 12 ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا وه و به‌رمیلێك نه‌وتی برینێت به 29 دۆلار و نه‌وتی ته‌كساس به 28 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر داهاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیان نه‌وته.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە