17/03/2020 2278 جار خوێنراوەتەوە

چۆن بەرگری لەشمان زیاد بکەین،بە بێ بەکارهێنانی دەرمان؟

په‌یام

سیستەمی بەرگری بەشێکی گرنگی لەشە بۆ بەرگری کردن لە جەستە لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی و تووشبوون بە هەر ڤایرۆس و بەکتریایەک.

سیستەمی بەرگری لە یەک ئەندام پێک نایەت بەڵکو کۆمەڵێک ئەندامی چالاک بەم ئیشە هەڵئەستن وەکو پێست، ناوپۆشی ڕێڕەوی هەناسە، لیک، لیمفگرێکان، ئاڵوەکان، سپڵ، مۆخی ئێسک، ڕیخۆڵە کوێرە و خڕۆکە سپیەکان.

-بۆ کەمکردنەوەی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و هەر ڤایرۆس و میکڕۆبێکی تر پێویست ناکا ڕاکەی بۆ دەرمانخانە بۆ کڕینی دەرمان و مقوی هەمەجۆر بەڵکو پەیڕەوی کردنی کۆمەڵێک ڕۆتینی گرنگ یارمەتیت ئەدات بۆ سەرکەوتن لەو جەنگە ((لە هەمان کاتدا دوورکەرەوە لە قەڕەباڵغی، دەستکێش و ماسک بەکاربێنە، دەستت زوو زوو بشۆ، لەکاتی نەخۆش کەوتن سەردانی خەستەخانە بکا)).

ڕێگاکانی بەهێزکردنی بەرگری لەش بریتین لە:

 کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ:

ئەگەر ئەتەوێ مەترسی تووشونت بە کۆڕۆنا کەمبێتەوە مەترسە! خۆت تووشی قەلەقی و دڵەڕاوکێ مەکە چونکە ترس هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل زیاتر ئەکات لە جەستەتا کە بەرگری لەشت کەم ئەکاتەوە. بۆ زاڵ بوون بەسەر دڵەڕاوکێ ئەم ماوەیەی لە ماڵەوەی خۆت خەریککە بە کتێب خوێندنەوە، مۆسیقا لێدان،وەرزش کردن، یۆگا، سەیری فیلم، قورئان خوێندن، گرنگ ئەوەیە دایمە لە خەمی ئەوەیا نەبیت چەند حاڵەتی تازەی کۆڕۆنا تۆمار کراوە!

خواردنی تەندروست:

بەرگری لەش پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە خواردنی ڕۆژانەتەوە هەیە، ئەگەر خواردنت زۆر خراپ بێت یان زۆر قەڵەو بیت بەرگری لەشت کێشەی تیایە. بۆ بەهێزکردنی بەرگریت هەوڵ بدە سەوزە و میوە زۆر بخۆی وەکو سێو، پڕتەقاڵ، شیلک، هەنار، سپێناخ، سندی، کەلەرم، کاهوو، گێزەر، قارچک، هەروەها شیر و ماست زۆر بەسوودن بۆ بەرگری لەش.

چەرەزات (وەکو فستەق و علی بابا و گازۆ و بندق و تۆوکولەکە و گوێز ) دژەئۆکسانی باشی تیایە، مێشک هێور ئەکەنەوە و قەلەقی ناهێڵن، بۆ دابەزانی چەوری و شەکرە باشن، قەبزی و قۆڵۆن ناهێڵن و بۆ کەم خوێنیش باشن، تکایە زۆر بیخۆن.
ئەم ڤایرۆسە بەئاسانی بە قوڕگی ووشکەوە ئەنوسێ، ئاو خواردنەوەی زۆر یارمەتیت ئەدات لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە.
دوورکەوە لە خواردنی لەڕادەبەدەری شیرینی و چەوری چونکە دەبنە هۆی قەڵەوی و دابەزاندنی بەرگری لەش.

تێبینی ئەوە کراوە کەسانی جگەرەکێش و ئالوودەی مەشروب زیاتر گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن، تکایە دوور کەونەوە لەو خووە خراپانە.

- خەوێکی باش ڕێگە دەگرێ لە لاوازبوونی بەرگری لەش چونکە لە کاتی خەو ماددەی میلاتۆنین زۆر دەرئەدرێت، بۆیە هەوڵبدە ڕۆژانە ٨ کاتژمێر بخەویت.

- وەرزشکردن بەرگری لەش بەهێز دەکات، چونکە بە وەرزش کردن ماددە یارمەتیدەرەکانی بەرگری وەکو سیرۆتۆنین و ئیندۆرفین زیاددەبن، هەر جۆرە وەرزشێکت پێ دەکرێت لە ماڵەوە ئەنجامی بدە و بەرگری لەشتی پێ پتەو بکە.

- ئەگەر کەش و هەوا خۆش بوو بچۆرە سەربان یان حەوشە با تیشکی خۆرت بەرکەوێ. تیشکی خۆر یارمەتی دروست کردنی ڤیتامین دی ئەدات، ئەم ڤیتامینە جگە لەبەهێزکردنی ددان و ئێسقان و قژ، هەروەها ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە بەهێزکردنی بەرگری جەستە.

دكتۆر داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • پێش 2 هەفتە

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • پێش 3 هەفتە

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

سەرەتا