16/03/2020 494 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: پێویستە دەوڵەتی عێراق داوای لێبوردن لە گەلی کورد و هەڵەبجەییەکان بکات

په‌یام

بۆ یادی 32 ساڵه‌ی كیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، پێویستە دەوڵەتی عێراق داوای لێبوردن لە گەلی کورد و هەڵەبجەییەکان بکاتەوە و بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان، بەشێک لە برین و ئازارەکانیان کەمبکاتەوە .

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

هاونیشتمانیانی ئازیز

کەسوکاری شەهیدانی کیمیاییبارانی هەڵەبجە

٣٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی گەلەکەمان لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوەوە تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا برینەکانی گەلی ئێمە و بەتایبەتیش هەڵەبجەییەکان ساڕێژ نەبووە و ئەوانەی میراتگری ئەم تاوانە خەتەرناکەن کەمتەرخەم و خەمساردن لە ئەستۆگرتنی تاوانەکە و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ساڕێژکردنی برینەکانیان .

بۆیە پێویستە دەوڵەتی عێراق داوای لێبوردن لە گەلی کورد و هەڵەبجەییەکان بکاتەوە و بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان، بەشێک لە برین و ئازارەکانیان کەمبکاتەوە .

هەروەک حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نەیتوانیوە خزمەتی شارەکە و دانیشتوانەکەی بکات و سەرەڕای بڕیاری بە پارێزگابوونی شارەکە، هێشتا بەدەست پشتگوێخران و ململانێی حزبییەوە دەناڵێنێت و ئەم شارە ئازیز و شەهیدە لە پەراوێزی ئاوڕلێدانەوە و خزمەتکردن و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندایە .

لەم ساڵیادە خەمناکەدا ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ وێڕای ئەوەی ڕایدەگەیەنین کە هەموو کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزداری ئەم شارە شەهیدەن، بەرپرسیارێتی خزمەتکردنی شارەکە و خەڵکەکەی دەخەینە ئەستۆی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند.

له‌ خوای گه‌وره‌ش داواكارین هه‌موو لایه‌ك ساغ و سه‌لامه‌ت و سه‌رفراز بكات.

 

فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
١٦/٣/٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • 24/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 20/10/2026

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا