16/03/2020 436 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی كۆرۆناوە بەرهەمی پیشەسازی چین له‌سه‌دا 13 كه‌می كردووه

په‌یام

تەشەنەكردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لەمیانی دوو مانگی رابردوودا، بەجۆرێك زیانی بە ئابووری چین گەیاندووە كە بەرهەمی پیشەسازی ئەو وڵاتە بەڕێژەی 13،5 لەسەدا دابەزینی تۆماركردووە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەچێوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ خۆپارێزیی لە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، ژمارەیەكی زۆری كارگە لە چین داخراون كە ئەوەش زیانی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.

لەوبارەوە بەرژەوەندی دەوڵەت لە چین بۆ ئامار رایگەیاندووە كە بەهۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەرهەمی كەرتەكانی پیشەسازی بەڕێژەی 13،5 لەسەدا و كانزاکاری بەڕێژەی 6،5 لەسەدا و ئاو و وزە بەڕێژەی 7،1 لەسەدا دابەزین-یان تۆماركردووە.

ئاماژەی بەوەیشكردووە كە دابەزینانەش بە بەراورد بە قەیرانی ڤایرۆسەكە، قبوڵكراوە.

بەپێی دوایین ئامار كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 213 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 933 هەزار دینارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و زێڕیش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 947 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 116 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندی ئەمریکا، سیاسەتی سوودی وه‌ك خۆی هێشتەوە

سەرەتا