14/03/2020 572 جار خوێنراوەتەوە

ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی لەرێی بڵندگۆوە داوا ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات كە لەماڵەكانیان بمێننەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو كۆنترۆڵكردنی، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی لەرێی بڵندگۆوە، داوایان لە هاوڵاتیان كرد دووكان و بازارەكانیان دابخەن و بگەرێنەوە ناو ماڵەكانیان.

دوای‌ ئەوەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڕیایدا لەكاتژمێر 12ی‌ ئەمشەوەوەو بۆ ماوەی‌ 48 كاتژمێر هاتوچۆ لەناو شاری‌ سلێمانی‌‌و شاری‌ هەولێر ڕابگیرێت، سەرجەم هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەسەر فەرمان‌و بەسەرپەرشتی‌ ڕاستەوخۆی‌ بەڕێز عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەشەقام‌و شوێنە گشتییەكانی‌ شاری‌ سلێمانیدا خرانە حاڵەتی‌ ئامادەباشی‌ زیاترەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەدانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەكات كە پابەندی‌ ڕێنماییەكانی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ بن‌و لەماڵەكانیاندا بمێننەوەو دور بكەونەوە لەدروستكردنی‌ قەرەباڵغی‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10/04/2025

    چین گرتەیەكی تەنزئامێزی ژیریی دەستكرد لەبارەی باجی سەپاوی ئەمریكا بڵاو دەكاتەوە

  • 13/02/2025

    هاتوچۆی بازیان دەستی بەسەر مینی پاسێكی ١١ کەسیدا گرتووە کە ٣٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو

  • 16/06/2023

    بەڤیدیۆ؛ ڕوداوێکی هاتووچۆی تۆقێنەر لە هەولێر ڕوویدا

  • 17/12/2022

    ڤیدیۆ: سەرەڕای شکستیان بەرامبەر کرواتیا، یاریزانانی هەڵبژاردەى مەغریب سوجدەى سوپاسگوزاری دەبەن

  • 07/12/2022

    ئیندۆنیزیا.. جۆره‌ قاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌رهه‌مدەهێنرێت نرخی یه‌ك كیلۆی ده‌گاته‌ هه‌زار دۆلار

  • 28/04/2022

    کاردانەوەی دڵخۆشی ئەم هاووڵاتییە ببین کاتێ بەخشین هاوکاری دەکات

  • 13/02/2022

    بژێوی خێزانەکەی بە کەلانەو ناوساجی پەیدا دەکات

  • 04/02/2022

    چەند گەنجێک سەرپۆش بۆ خانمان دەکەن و هانیان دەدەن بۆ باڵاپۆشی

سەرەتا