پێش 1 هەفتە 1970 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، تەیب جەبار كێیه‌؟


په‌یام

ساڵی ١٩٥٤ لە کەرکوک لە دایکبووە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە
١٩٧٦ کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە
ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ فەرمانبەر بووە، وەکو ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی 

لە ١/٨/١٩٩٢ تا ١/٨/١٩٩٧ بریکاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێکردن بووە، لە کابینەی یەکەم و دووەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 
کۆتایی ساڵی ١٩٩٧ خۆی خانەنشین کردووە

لە ساڵی ١٩٩٨ لە کەرتی تایبەت کاریکردووە لەبواری ئەندازیاری
لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە نووسین کردووە 
خاوەنی چەندین کتێبی شیعری و کتێبی رەخنەییە
چەندین نووسین و کتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شارو شوێن و ئاوەدانی 

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢
لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠١ جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە
ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە

ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە
ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عێراقە
ئەندامی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوکە.

ئه‌مرۆ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدكردنی‌( ته‌یب جه‌بار) وه‌ك كاندیی‌ هاوبه‌شی‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ پۆستی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومه‌تی هه‌رێم: ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ئامانجدارو پلان بۆ داڕێژراو بووه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاشتی هه‌ورامی له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تیشدا به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی پێسپێدراوه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای ئه‌مریكا بڕیاریدا پاشای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ زینداندا به‌سه‌ربه‌رێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. تا ئێستاش بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بەپارە ئاو دەكڕن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێگای هه‌ولێر - موسڵ.. ئاگر له‌ دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كه‌وته‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    برازاكه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان: رێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی کوردستان ئاڵۆزبکرێت

سەرەتا