13/03/2020
528 جار خوێنراوەتەوە
لە توركیاش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خوێندن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەدەچێت
پهیام
بەسەرۆكایەتی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئامادەبوونی وەزیران و سەرۆكی دەستە و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان كە لە كۆمەڵگەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا، چەند بڕیاری و رێوشوێنێك گیرایەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە. لە نێو بڕیارەكاندا پشوودانی پرۆسەی خوێندن بوو لە خوێندنی بنەرەتی و زانكۆكاندا.
هەروەها، بریارەكە ئاماژەی بەوەكرد كە لەو ماوەیەدا خوێندن لە رێگەی ئینتەرنێت و كەناڵەکانی تەلەڤیزیۆنەوە دەبێت.
لەم بارەیەوە وەزیری پەروەردەی توركیا، زیا سهلچوك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردەی توركیاوە زانیاری زیاتری بڵاوكردەوە.
زیا سهلچوک گوتی: "وهزارهتهكهمان به سێ قۆناغ دهستی به جێبەجێكردنی رێكارهكانی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ کردووە".
سهلچوک گوتیشی: "لهپێناو ئهوهی خوێندنی رۆڵهكانمان پهكی نهكهوێت، چ جۆره رێكارێك پێویست بێت به زیادهوه گرتوومانهته بهر".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە