7 رۆژ پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

په‌یام

دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكردو له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا چوار په‌رله‌مانتاری نوێ سوێندی یاساییان خواردو بوونه‌ په‌رله‌مانتاری كوردستان.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ پاش سوێندخواردنی یاسایی ده‌ستبه‌كاربوون بریتی بوون:

1-لەنجە ئیبراهیم عەبدولڕەحمان لە شوێنی د. ڤالا فەرید (پارتی)
2- شیرین یونس عەبدوڵڵا عەزیز لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی (یەکێتی)
3- هیمداد ساڵح بیلال محەممەد لە شوێنی ئایدن مەعرووف (بەرەی تورکمانی)
4- باپیر کامەلا لە شوێنی عەبدوڵڵا مەحموود محەممەد (سۆسیالیست)

هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان دانیشتندا ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوو په‌رله‌مانتار خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كاندید كردووه‌ كه‌ بریتیین له‌ رێواز فایه‌ق له‌ فراكسیۆنیی یه‌كێتی و هه‌روه‌ها شادی نه‌وزاد له‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ.

بەپێی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت لەنێوان پارتی و یەکێتی، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشکی یەکێتییە. دوای ئەوەی رۆژی رابردوو پرسی پێکهێنانی کابینەی 9 کۆتاییهات، به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئەمڕۆ بە دەنگدان ئەو پۆستە دەدرێتەوە بە یەکێتی و رێواز فایەق دەبیتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومه‌تی هه‌رێم: ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ئامانجدارو پلان بۆ داڕێژراو بووه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاشتی هه‌ورامی له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تیشدا به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی پێسپێدراوه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای ئه‌مریكا بڕیاریدا پاشای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ زینداندا به‌سه‌ربه‌رێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. تا ئێستاش بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بەپارە ئاو دەكڕن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێگای هه‌ولێر - موسڵ.. ئاگر له‌ دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كه‌وته‌وه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    برازاكه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان: رێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی کوردستان ئاڵۆزبکرێت

سەرەتا