7 رۆژ پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

بۆ دووه‌م رۆژ؛ تۆپخانه‌كانی‌ ئێران بۆردومانی‌ ناوچه‌ی‌ باڵه‌كایه‌تی‌ ده‌كه‌ن

په‌یام

تۆپخانەکانی ئێران بۆ رۆژی دوەم بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی سنوری ئالانەی ناوچەی باڵەکایەتی.

تۆپبارانەکە سنووری گوندەکانی  بەردەسۆران، وێزێ و گوندی ئاڵانە و خەلانە'ی گرتووەتەوە، کە سەر بە شارۆچکەی چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتین لە سنووری پارێزگای هەولێر.

دوێنێش تۆپخانه‌كانی‌ ئێران بۆردومانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ برادرۆست‌و ده‌ڤه‌ری‌ باڵه‌كایه‌تییان كردو له‌ ئاكامدا سێ قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
 
نیوه‌رۆی‌ دوێنێ تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەبیانووی لێدان لە بارەگاكانی حزبی دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران دەڤەری برادۆست لە قەزای سۆران و دەڤەری باڵەكایەتی لە قەزای چۆمان بەچری تۆپبارانكردو بەهۆی تۆپبارانەكەشەوە 3 هاوڵاتی بوونە قوربانی.

یەكێك له‌ قوربانییه‌كان كه‌ئافره‌تێكه‌ گیانی لەدەست داوە دوو برای تریش بریندار بوون بەهۆی سەختی برێنی یەكێكیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا لەهەولێر كرا، هەرسێ قوربانەیەكەش ئەندامی یەك خێزانن.

له‌باره‌ی‌ بۆردومانه‌كه‌وه‌؛ ئیحسان چه‌له‌بی‌ بەرێوەبەری ناحیەی سیدەكان بەپەیامی راگەیاند"كاتژمێر 12 نیوەرۆی ئەمرۆ تۆپخانەكانی ئێران هەریەكە لە ناوچەكانی دێرێ تەلان و گوندی داسنیان و بەربزین بەچری تۆپباران كرد و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتیەك شەهید بوو دووی تریش بریندار بوون ".

بەرێوەبەری ناحیەی سیدەكان راشیگەیاند "بەهۆی تۆپبارانەكەوە تەواوی پوش و پاوان و رەزو باخی ئەم گوندانە ئاگری گرتوەو بەهۆی تۆپبارانەكانەوە نەتوانراوە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی  ئاگرەكە بكوژێنرێتەوە و هاولاتیانیش گوندەكانیان چۆڵكردوە و بەرە و سەنتەری ناحیەی سیدەكان هاتوون".

تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵەكایەتیش هەریەكە لەناوچەكانی ئاڵانە و گوندە ژوور دەوروبەری حاجی ئۆمەرانیان تۆپبارانكرد.

هاوكات هه‌ر دوێنێ له‌سه‌ر بۆردومانكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و نیگه‌رانی‌ له‌باره‌ی‌ بۆدومانه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌ربری‌.

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، جارێکی تر خاکی کوردستانی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بۆردومانکرا و ماڵ و موڵک و زەوی و زار و ژیان و گوزەرانی خەڵک کەوتەوە ژێر هەڕەشەی سوتان و لەناوچوون.

ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ نیگەرانی قوڵی خۆمان بەرامبەر بۆردوومانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر ناوچە سنوری و گوندنشینەکانی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و ئیدانەی هەر دەستدرێژییەک دەکەین کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر خاک و خەڵکی کوردستان.

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ راشیگه‌یاند، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین سنورەکان بپارێزن و ڕێگەنەدەن هیچ هێزێک خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێ بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

راشیگه‌یاند، پێویستە تەواوی ئەو هێزانەی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن و پاساو نەدەنە دەست تورکیا و ئێران بۆ پەلاماردان و بۆردومانکردن کە دواجار تەنها خەڵکی بەش مەینەت و زەحمەتکێشی گوندەکانی هەرێم زیانمەندن.

هاوكات حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ تۆپبارانه‌كانی‌ ئێران بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری‌ برادۆست بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: هه‌ردوو ڕووداوی‌ هێرشی‌ چه‌كداری‌ بۆ سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ سوپای‌ پاسداران و، بۆردوومانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ و ناڕه‌زایی‌ ئێمه‌یه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمدا هاتووه‌ "دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ پیرانشاری‌ سنووری‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان، هێرشێكی‌ چه‌كداری‌ كرایه‌ سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ سوپای‌ پاسداران، له‌ به‌رامبه‌ردا كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ ناوخاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ بۆردومان كرد".حكوومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه‌ له‌ یه‌ك خانه‌وه‌ده‌ هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ش مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ و ناڕه‌زایی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمه‌.حكوومه‌تی‌ هه‌رێم دووپاتی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕێز له‌ هاوسنووری‌ و دراوسێیه‌تی‌ ده‌گرێت‌ و، قبووڵ ناكات‌ سنووره‌كانی‌ بۆ هێرش و تێكدانی‌ ئاسایشی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ و كرده‌وه‌ی‌ نابه‌رپرسانه‌ به‌كار بهێنرێت.داوایش له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ده‌كات بۆردوومانكردنی‌ ناوچه‌كه‌ ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆی‌ دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونی‌ دانیشتووانه‌كه‌ی‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومه‌تی هه‌رێم: ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ئامانجدارو پلان بۆ داڕێژراو بووه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاشتی هه‌ورامی له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تیشدا به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی پێسپێدراوه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای ئه‌مریكا بڕیاریدا پاشای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ زینداندا به‌سه‌ربه‌رێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. تا ئێستاش بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بەپارە ئاو دەكڕن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێگای هه‌ولێر - موسڵ.. ئاگر له‌ دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كه‌وته‌وه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    برازاكه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان: رێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی کوردستان ئاڵۆزبکرێت

سەرەتا