10/03/2020 4251 جار خوێنراوەتەوە

ئەشکەوتی جاسەنە

په‌یام - شوان هه‌ورامی

هەڵکەوتەی جوگرافیایی ئەم ئەشکەوتی دەکەوێتە ٥٠ کم ڕۆژئاوای سەنتەری پارێزگای سلێمانی، لە ناوچــەی سورداش، لەسەر ڕێگای سەرەکی سلێمانی دوکان، ئەشکەوتی جاسەنە لەپشتی گوندی کانی خان لە بناری یەکێک لە چیاکانی زنجیرە چیایی پیر مەگرون، کە چیایەکی گەورەیەو دەکەویتەسەرەتای دەربەنێک لەدەستە ڕاستی دەربەندەکە بەشێوەی دەرگایەکی سێ گۆشە ئاساو لەشێوەی هۆڵێکی درێژ کە نزیک بە چل مەتریک درێژە و بەرزی دەگاتە نزیکەی نۆ مەتر و بگرە لەهەندێک شوێنیشدا زیاترە و پانیەکەشی لەپانترین شوێندا زیاترە لە حەوت مەترە.

پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی ١٩٢٣،بۆ سەر شاری سلێمانی کە ئەوکات ناوەندی دەسەڵات داریەتی مەلیکایەتی کوردستان بو، شێخ مەحموودی حەفید مەلیکی ئەوێ ڕوژگاری کوردستان و هاوڕێیانی شوڕشگێری ئەشکەوتی جاسەنە دەکەنە پەناگە و سلێمانی جێدەهێڵن، هاوشانی خۆیان چاپخانەی بەلەدیەیی سلێمانی لەگەڵ خۆیان دەبەن تا بتوانن لەڕێگەی ئەو چاپ خانەیەوە زمانی شۆڕش بەبەرزی بهڵنەوە.

لەم ئەشکەوتەدا چاپخانەکە دادەنێن و یەکەم ڕۆژنامەی تێدا بڵاو دەکەنەوە بەناوی بانگی حەق لە ٢ی ئازاری ١٩٢٣.

ڕۆژنامەی (بانگی حەق) بەیەکەم ڕۆژنامەی سەردەمی شاخ و زمانحاڵی شۆڕشی کورد دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخی کوردا، کەئەوکات ئەحمەد خواجە سەرنوسەری دەبێت و سێ ژمارەی لێ دەدەکەن

نزیکەی سەدەێک بەر لە ئێستەی تەمەن شێخ و هاوڕێکانی لەم ئەشکەوتەدا لەگەرمی شۆڕش و ململانێدابون لەگەڵ نەیارانی کوردستان، ئەمڕۆ منیش لەگەڵ پولێک هاوڕێ و هاوکارانم سەردانی ئەم ئەشکەوتەمان کردو جار لەدوای جار کەسەردانی دەکەم بێ دەنگ ترو بێ ڕەنگ ترو بێنازتر هەروەک شیخی نەمری بێکەس و بێ دەسی میوانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 4 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 4 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا