09/03/2020
924 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه
په‌یام
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن فرسه‌ت سۆفی پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یه‌وه پێشوازیانلێكرا.
له دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاو و ڕێكاری لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر وتی: بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌ته‌نها ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌س نین، به‌ڵكو پێویسته هاوڵاتیان هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بن و ببنه به‌شێك له پلانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاوكات فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوایانكرد ڕێنمایی و ڕێوشوێنه‌كان توندتر بكرێن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن هیچ كه‌لێنێك بمێنێته‌وه كه ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به خه‌ڵك و توشبونیان به ڤایرۆسه‌كه‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی به بڕیاری ئه‌میری كۆمه‌ڵ، سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی ته‌واوی ئه‌و بڕیار و هه‌نگاوانه‌بن كه هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی فه‌توا و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتویانه‌به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە