08/03/2020
350 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئهو ئوتومبێلانهی خۆڵ و خاشاك كۆدهكهنهوه دەرمانڕێژدهكرێن
پهیام
قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا ئەو ئوتومبێلانەی خۆڵ و خاشاك كۆدەكەنەوەو لەناوچەی تانجەرۆ فڕێدەدرێت پێشئەوەی بچنەوە ناو گەڕەكەكان دەرمانڕێژبكرێن.
ئازاد نەبی سەرۆكی لیژنەی یەك و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەتیەوە رێنمایی پێویست بەكۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك دراوە بۆ ئەوەی ژینگە پارێزەكان و كرێكارەكانیان پارێزراوبن لە توشبون بەنەخۆشی كۆرۆنا.
وتی: پێوستە ژینگە پارێزو كرێكارەكان دەستكێش و ماسك و پۆشاكی تایبەت بەپیشەكەیان بەكاربهێنن و سەرجەم مەرجەكانی كاركردن لەكاتی كاردا جێبەجێ بكەن.
وتیشی: بەمەبەستی خۆپارێزی، لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی داوای لەكۆمپانیاكان كردوە شوێنی مانەوەو نیشتەجێبونی كرێكارەكان دەرمان رێژ بكرێت بۆ ئەوەی لەڕووی تەندروستییەوە پاكوخاوێن بێت.
رونیكردەوە: لای خۆشیانەوە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك بەڵێنیان داوە پابەندی سەرجەم رێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی بن هەروەها دەرمانرێژی هەموو ئەو ئوتومبێلانە بكەن خۆڵ و خاشاك كۆدەكەنەوە لەناوچەی تانجەرۆ فڕێدەدرێت، پێش ئەوەی بچنەوە گەڕەكەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئەو شوێنانەشی گومانلێكراوانی توشبوو بەڤایرۆسی تیێدا كەرەتنی كراوە، خۆڵ و خاشاكەكانیان پێش و پاش گواستنەوەی بۆ ناوچەی تانجەرۆ دەمانڕێژ دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە