07/03/2020
2257 جار خوێنراوەتەوە
کۆرۆنا بە بۆنی نێرگز! تکایه گوێمان لێ بگرن!
لەم وەرزەدا کەوا بەرەو بەهار دەڕۆین و ئێستا لە دامێنی هەندێک لە چیاکانی کوردستانە جوانەکەمان گوڵی نێرگز دەرکەوتوون! کە لای زۆربەمان گوڵێکی جوان و بۆنخۆش و بەسوود و بگرە پیرۆزیشە!
بەڵام ئەمساڵ پێویستە وریای دوو شت بین:
۱.ئەو گوڵە نێرگزانە نەکڕین کە لە سایدی جاددە و ڕێگاوبانەکان بە دەستی خەڵکەوە دەفرۆشرێن!
تەنها کاتێک نێرگز هەڵبگرە و بۆن بکە کە خۆت بیانچنی، چونکە دوور نییە بۆنکرابێت و ڤایرۆساوی بووبێت!
۲.لەگەڵ دەرکەوتنی نێرگز ئیتر کورد کێچی دەکەوێتە کەوڵی و لە ماڵ دانانیشێ و دەچێتە سەفرە و سەیران! میللەتێکین ئەگەر نوێژی هەینیشمان لێ قەدەغە بکەن قەینا گرنگ گەشت و سەیران هەبێ و کۆبوونەوە هەبێ!
کۆبوونەوەی خەڵکێکی زۆر لەک شوێن و سەیرانگا و تێکەڵبوونیان زۆر ترسناکە چونکە ئێمە ئێستا لە بێئاگایی ڤایرۆسێکی کوشندەی خەوتووداین و هیوادارین بەر لە بەخەبەرهاتنەوەی ئەو ڤایرۆسە، هەتاو هەڵبێت و وشکی بکاتەوە!
ئەگەرنا سەرجەم پارێزبەندییەکان تێکشکاون!
بەهیوایئەوەی دۆخەکە زۆر بە جددی وەربگرن و بەشداریی کاراتان هەبێ لە ڕێگریکردن لەو دوژمنە نادیارە!
د.ڕەوەند عەبدولڕەحمان
پزیشکی نەشتەرگەری سنگ و دڵ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە