پێش 4 هەفتە 195 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریی نوێ دەربارەی کۆڕۆنا لە چینەوە

۱.بەپێی دواین توێژینەوەی پزیشکی دەرکەوتووە کە زۆربەی ئەوانەی لە چین تووشی نەخۆشیی ڤایڕۆسی کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید - ۱۹) بوون، ئەوانە بوون کە لەناو خێزانەکانیان یان قەرەباڵغی زۆردا پریشکی کۆکە و پژمینیان بەرکەوتبوو یان تێکەڵاویی زۆریان لەگەڵ کەسانی تووشبووی دەوروبەریان هەبوو.
۲. ٥ %یان پێویستیان بە هەناسەی دەستکرد هەبووە
۳. ۱٥ %یان ئۆکسجینی خەستیان پێویستبووە بۆ چەند رۆژێک
٤. ئەوانەی نەخۆشییەکەیان زۆر بەقورسی گرتبوو لە رۆژی نەخۆشکەوتنیان تا چاکبوونەوەیان ۳ - ٦ هەفتەی پێچووە
٥.ئەوانەی کە دۆخی تەندروستییان مامناوەندبووە بە ۲ هەفتە چاکبوونەتەوە، رێژەی ۸۰ % نەخۆشەکان لەم جۆرە بوون
٦.لە هەرێمی "گوانگدۆنگ" کە نزیکەی ۹۹٥ کم لە "ووهان" دوورە رۆژانە سکرین بۆ هەموو ئەوانە دەکرێت کە سەردانی پزیشک دەکەن و "تا"یان لێیە، تا ئێستا (۳۲۰٫۰۰۰) کەسیان پشکنیوە و بۆیاندەرکەوتووە کە لە کۆی هەر (۱۰۰۰) کەسیان یەک کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە. بۆیە هەفتانە ملیۆن و نیوێک کیتی تایبەتی پشکنینی ئەو ڤایرۆسە بەرهەمدێنن.
۷. ئافرەتان بە رێژەی نیوەی پیاوان مردوون
۸. ئافرەتانی توشبووی دووگیان کەمتر تەندروسییان تێکچووە بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانی تووشبووی نادووگیان، تەنانەت لە کۆی ۹ منداڵی تازە لەدایکبوو لە دایکانی تووشبوو، دەرکەوتووە کە هیچکام لەو منداڵانە هەڵگری ڤایڕۆسەکە نەبوون.

د.ڕه‌وه‌ند عه‌بدولره‌حمان عیسا
پزیشکی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پسپۆڕان باس لەدەركەوتنی نیشانەیەكی دیكەی كۆرۆنا دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەن لەسلێمانی ئەنجام درا

  • پێش 2 هەفتە

    هۆشداریی بە ئافرەتان دەدرێت لەبارەی دووگیانییەوە لە کاتی کۆرۆنادا

  • پێش 2 هەفتە

    ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: بەرپرسانی سوریا و یەمەن گه‌یشتنی كۆرۆنا بۆ وڵاته‌كانیان ده‌شارنه‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چەند ڕێگایەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئازار لەماڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن بەرگری لەشمان زیاد بکەین،بە بێ بەکارهێنانی دەرمان؟

  • پێش 4 هەفتە

    کۆرۆنا بە بۆنی نێرگز! تکایه‌ گوێمان لێ بگرن!

  • پێش 4 هەفتە

    زانیاریی نوێ دەربارەی کۆڕۆنا لە چینەوە

سەرەتا