07/03/2020
589 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. 29 ساڵ بهسهر راپهڕینی شارهكه تێپهڕدهبێت و هیچ چالاكییهك ئهنجامنادرێت
پهیام
ئەمڕۆ 7ی 3ی 2020 ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانییە و بەهۆی گرتنەبەری رێكارەكانی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ چالاكییەك بەڕێوەناچێت.
ساڵانە لە یادی راپەڕینی سلێمانیدا چالاكیی جۆراوجۆر بۆ یادەكە ئهنجام دهدران، بەڵام ئەمساڵ لەچوارچێوەی رێكارەكانی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ مەراسیم و چالاكییەكی تایبەت بە یادەكە ئەنجامنادرێت.
29 ساڵ لەمەوپێش و لە رۆژی 7ی 3ی 1991، لە دووەم وێستگەی راپەڕینی گەلی كوردستان دژ بە رژێمی بەعس، چەخماخەی راپەڕین گەیشتە شاری سلێمانی و شارەكە لە دەستی دیكتاتۆریەتی سەدام حسێن رزگاركرا.
خەڵکی سلێمانی بە پشتیوانی پێشمەرگە ھەڵیان کوتایە سەر بنکەی پۆلیسی حامیە و سەرا و ئازادیان کرد، ھەروەھا بۆ بەیانی 8ی ئازار قەڵای ئەمنە سورەکەی سلێمانی و سەربازگەی سەلام و خاڵه سهربازییهكانی سەر چیای ئەزمەڕیان کۆنتڕۆڵ کرد.
لە راپەڕینەکەدا لە شاری سلێمانی ھەزاران سەرباز خۆیاندا بەدەستەوە و پارێزگاری سلێمانی و دەیان پلەدار و پیاوانی رژێم کوژران.
له باشووری كوردستان راپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە شاری رانیەوە دەستیپێکرد و تا 21ی ئازاری 1991 لە پاش ئازادکردنی کەرکوک کۆتاییھات، بەو شێوەیە دام و دەزگاکانی رژێمی بەعس لە شارهكانی کوردستان کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانیان کوژران و راونران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە