06/03/2020
583 جار خوێنراوەتەوە
چل و پێنج ساڵ بەسەر ڕێككەوتنامەی جەزائیردا تێپەردەبێت
پهیام
45 ساڵ بەسەر ڕێككەوتنامەی جەزائیردا تێپەردەبێت كە بەهۆیەوە شۆرشی كورد تووشی نسكۆ بووە، رژێمی شای ئێران و ئەمریكاش دەستبەرداری هاوكارییەكانیان بۆ شۆڕشەكە بوون.
ڕێكەوتننامەكەی جەزائیر، لە دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی ئاشكراو نهێنی لە ئاستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئێران، بە هەوڵی ناوبژیوانان لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی (ئوپیك)، لەلایەن سەدام حوسێن جێگری ئەو كاتەی سەرۆككۆماری عێراق و شای ئێرانەوە لە 6ی ئازای ساڵی 1975 لە شاری جەزائیری پایتەختی جەزائیر بە چاودێری عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی وەزیری دەرەوەی ئەوكاتەی جەزائیر واژۆ كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە