06/03/2020
401 جار خوێنراوەتەوە
مەترسی هەیە كۆرۆنا لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵە ماڵییەكان بگوازرێتەوە
پهیام
نوێترین پێشهاتی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئەمەیە كە مەترسی هەیە ڤایرۆسەكە لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵە ماڵییەكان بگوازرێتەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی بڵاوی كردەوە: پسپۆڕانی بواری تەندروستی لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی هۆنگ كۆنگ سەگێكیان خستووەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە كە خاوەنەكەی تووشی پەتای كۆڕۆنا بووە.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆنگ كۆنگ دەڵێن: لەوانەیە ئەوە یەكەمین حاڵەتی گواستنەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا بێت لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ.
هەرچەندە، تائێستا ئەو بابەتە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و ئەو سەگەش هیچ نیشانەیەكی نەخۆشییەكە لێ دەر نەكەوتووەو هیچ بەڵگەیەكیش نییە كە ئاژەڵی ماڵیی تووشی پەتای كۆڕۆنا بووبێت.
لە هەرێمی هۆنگ كۆنگی خۆبەڕێوەبەریی سەر بە وڵاتی چین 103 حاڵەتی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كراوەو لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتیان گیانیان لەدەست داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە