05/03/2020 884 جار خوێنراوەتەوە

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌: پاش ده‌یان ساڵ له‌ حكومڕانی‌ كوردی‌؛ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون


په‌یام

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی‌ راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ـه‌وه‌  بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوەو رایده‌گه‌یه‌نێت، راپه‌ڕین سەروەرییەكەی بەخوێنی شەهیدان‌و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان تۆماركرا، ڕاپەڕینێك بوو دژبە ستەم‌و زۆرداری‌و لە پێناو ئازادی‌و خۆشگوزەرانیی ئەم گەلەدا بەرپاكرا.

هاوكات له‌ كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا، به‌بۆنه‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ (ڤایرۆسی‌ كۆڕۆنا) نزای‌ پارێزراوی‌ بۆ خه‌ڵك‌و هاووڵاتیانی‌ كوردستان ده‌كات.


ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌...

بسم الله الرحمن الرحیم

جەماوەری كوردستان
هاووڵاتیانی دەروازەی ڕاپەڕین
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی ئازاری 1991 پیرۆزبایی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ـتان پێڕادەگەیەنین، ئەو ڕاپەڕینەی كە سەروەرییەكەی بەخوێنی شەهیدان‌و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان تۆماركرا، ڕاپەڕینێك دژبە ستەم‌و زۆرداری‌و لە پێناو ئازادی‌و خۆشگوزەرانیی ئەم گەلەدا بەرپاكرا، لە ئەنجامدا پەرلەمان‌و حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا، بەڵام مەخابن ئەوەی جەماوەری كوردستان لە پێناویدا ڕاپەڕین‌و سەروماڵی خۆیان كردە قوربانی پاش دەیان ساڵ لە دەسەڵاتی كوردی بەتەواوەتی بەماف‌و خۆشگوزەرانییان نەگەشتوون.

هیواخوازین دڵسۆزانی گەل‌و نیشتیمان؛ بە پارت‌و كەسایەتیی‌و ڕێكخراوو گشت چین‌و توێژەكانەوە لە هەوڵی خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستاندابن‌و دامەزراوەكانی تری هەرێم خەمییان خەمی خەڵك بێت‌و هەوڵی بنەبڕكردنی گەندەڵی‌و بەرپاكردنی شەفافیەت‌و دابینكردنی خزمەتگوزاری بێت بۆ هاووڵاتیان.

لە خوای گەورە دەپاڕێینەوەو نزا دەكەین كە (ڤایرۆسی كۆرۆنا) زیاتر تەشەنە نەكات، خوا بەڕەحم‌و بەزەیی خۆی گەلەكەمان بپارێزێ‌، داواكارین دام‌ودەزگا تەندروستییەكان زیاتر پەرۆش بن‌و ڕێگا لەبڵاوبوونەوەی ئەم په‌تایه‌ بگرن، وە داواكارین هاووڵاتیانی كوردستان ـیش پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن.

پشت بەخوا كوردستان‌و عێراق‌و باقی مرۆڤایەتی پارێزراو تردەبن لەم په‌تایه‌.

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
ئەنجومەنی سیاسی
5ـی ئازاری 2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ و یەكگرتوو ژمارەیەك بڕیاریان بۆ كاری پێكەوەیی دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەفدێکی مەکتەب سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی زانا و كەسایەتی ئیسلامى 12 ساڵى تێپەڕاند

  • پێش 2 هەفتە

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ: دۆخی هەرێم تادێت خراپتر دەبێت و پێویستە عەقڵیەتى ئیدارەدانمان بگۆڕین

سەرەتا