05/03/2020 729 جار خوێنراوەتەوە

بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، مایکرۆسۆفت ڕێگە بە کارمەندەکانی دەدات لە ماڵەوە کار بکەن

په‌یام

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە هەنگاوێکی نوێدا بە مەبەستی پاراستنی تەندرووستی کارمەندەکانی، ڕێگە بە کارمەندەکانی دەدات تاوەکو لە ماڵەوە کارەکانی کۆمپانیا ڕابپەڕێنن.
لە ڕێبەرییەکی نوێدا بۆ کارمەندەکانی، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندووە ڕێگە بەو کارمەندانەی خۆی دەدات کە دانیشتووی ناوچەکانی سێتڵ و سان فڕانسیسکۆن تاوەکو لە ماڵەوە کارەکانی کۆمپانیا ئەنجام بدەن و نەیەن بۆ بارەگای کۆمپانیاکە، کارکردنی کارمەندەکان لە ماڵەوە لە دوێنێوه‌ تاوەکو ڕێکەوتی 9ـی ئەم مانگە دەبێت.
هەروەها مایکرۆسۆفت هەموو کارمەندەکانی ئاگادار کردووەتە کە ئەگەر هەست بە نەخۆشی دەکەن یاخود پەیوەندییان لەگەڵ یەکێکدا هەبووە کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، پێویستە لە ماڵەوە کار بکەن و بە هیچ شێوەیەک نەیەنە کۆمپانیا بۆ کارکردن.
بە هەمان شێوە، مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی خۆی لە ئۆفیسە فەرمییەکانی لە وڵاتانی کۆریای باشوور و سەنگافورە و ئیتاڵیا ناچار کردووە تاوەکو لە ماڵەوە کار بکەن و سەردانی ئۆفیسەکانی کۆمپانیاکە نەکەن.
ئێستا ئەوەی ماوەتەوە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکە، بڕیاردانە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی گەشەپێدانی Microsoft Build. لە کاتێکدا کە کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کۆنگرەی Google I/O بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵدەوەشێننەوە.

 

سه‌رچاوه‌: Kitn

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا