04/03/2020
479 جار خوێنراوەتەوە
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كه‌مجار له شاری ڕانیه‌وه دژی زۆڵم و سته‌مه‌كانی ڕژێمی به‌عس ده‌ستیپێكرد، مه‌ڵبه‌ندی(5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ساڵانه به دنیایه‌ك قه‌یران و خه‌می قوڵه‌وه، یادی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌نیاز بووین له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماندا، ئیدی وه‌ك مرۆڤ بژین و، له‌كۆڵ غه‌در و سته‌م و بێدایی ببینه‌وه ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ون و ئومێدانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕووبارێك خوێنیان له پێناودا ڕژاوه، نه‌هاتنه دی!
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: زۆر به‌داخه‌وه دوای ڕاپه‌ڕین وێنه‌یه‌كی قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵاتدارییمان له‌سه‌ر ئه‌زموون كرا، كه ئه‌وه زیاتر له 28 ساڵه به گه‌ل و نیشتیمانه‌وه پێیه‌وه ده‌ناڵێنین و قه‌یران له دوای قه‌یران یه‌خه‌مان ده‌گرێ.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی زۆر گه‌وره و هه‌نووكه‌یی له سه‌رشانی هه‌موولایه‌كه و به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و ده‌بێ پێكه‌وه به‌ر به‌و دۆخه مه‌ترسیداره بگیرێ و شكۆ و هیوا بۆ ڕاپه‌ڕین و ده‌ستكه‌وته‌كان و، خوێن و خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان، بگێڕرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە