04/03/2020 195 جار خوێنراوەتەوە

بەڵێ پێویستە لە کۆرۆنا "بترسین"

په‌یام

"ترس" میکانیزمێکی بەرگرییە بۆ مانەوە لە ژیاندا. هۆکارێکی گرنگە بۆ بەردەوامبوونی ژیان. مرۆڤ ئەگەر هەڵچوونی "ترس"ی نەبێت ئەوە توشی نارەحەتی و گرفتی گەورە دەبێتەوە کە بەهۆیەوە ژیانی لەدەستدەدات!

ئێستا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە ناکرێت "نەترسین"! بەڵکو پێویستە "بترسین"! تەنانەت "ترس"ەکەمان دەبێت "ترس" بێت لە مردن و لەدەستدانی گیانی ئازیزان و خۆمان!

"دەترسین" چونکە پاڵمانپێوەدەنێت بۆ خۆپاراستن، هانماندەدات بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان. "ترس" دەمانپارێزێت لە توشبوون بەم ڤایرۆسە، دوورماندەخاتەوە لە ئازار و ناخۆشییەکانی ئەم پەتا نوێیە، رزگارماندەکات لە مردن.

ڕاستە "ترس" پێویستە، بەڵام نابێت ئەم "ترس"ە ببیتە هۆی تۆقینمان یان توشی فۆبیامان بکات! تۆقین کاردانەوەیەکی بەهێزی مرۆڤە بۆ شتێک کە "لێیدەترسین" و کاریگەری دەکاتە سەر دەروون و لاشەمان و لەکارماندەخات یان بەدەستییەوە گیرۆدە دەبین. فۆبیاش "ترس"ێکی ناواقیعی لەڕادەبەدەرە کە هەوڵدەدەین ئەو شتە فەرامۆشبکەین یان لێیبەدووربین.

تۆقین و فۆبیا دەبنە هۆی دابەزینی بەرگری لاشەمان و لە روی دەروونیی و جەستەییەوە توشی بێتوانایی دەبین و شەکەتی و بێزاری و دڵەراوکێ بەرۆکمان بەرنادات و دەرئەنجام خۆپارێزیمان بۆ ناکرێت لە ڤایرۆسەکە.

کەواتە پێویستە ترسمان هەبێت لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەوهۆیەشەوە خۆمانبپارێزین و ڕێنماییەکان جێبەجێبکەین. بەڵام هەرگیز پێویستناکات کە بتۆقین و فۆبیامان هەبێت، چونکە بەوهۆیەوە ناتوانین روبەروی ڤایرۆسەکە ببینەوە بەلکو لێیهەڵدێین و ئەگەریش زۆرە ئەو بمانگرێت!

 

دكتۆر جەعفەر عومەر
هەڵگری بڕوانامەی بۆرد (دکتۆرا) لە نەخۆشییە دەروونییەکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    باشترین خواردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌ی جۆری دوویان هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    نەخۆشی پاقلە چیە؟کوڕ یان کچ زیاتر تووشی ئەبێت؟

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن به‌ربانگێكی ته‌ندروست بكه‌ین؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئه‌و خواردنانه‌ له‌ كاتی پاشێو زیانی ته‌ندروستیان بۆ رۆژووه‌وانان هه‌یه‌ چین؟

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن لە ڕەمەزاندا کۆلیسترۆڵ و چەورییە سیانییەکانمان داببەزێنین؟

  • 01/05/2020

    چۆن ”خواردنه‌ خێراكان“ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر له‌شی مرۆڤ؟

  • 28/04/2020

    ”ده‌ هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ “پێویسته‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان لێیان دووركه‌وینه‌وه‌

سەرەتا