03/03/2020
791 جار خوێنراوەتەوە
سبه‌ینێ 17 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی شه‌هیدی سه‌ركرده، مامۆستا عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ تێده‌په‌رێت
سبه‌ینێ 17 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی شه‌هیدی سه‌ركرده، مامۆستا عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا تێده‌په‌رێت.
ڕۆژی چواری ئاداری 2003، مامۆستا عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ و چوار له هاوه‌ڵانی، له بازگه‌ی تاسڵووجه‌ی نزیك شاری سلێمانی، له بۆسه‌یه‌كی پێشتر دانراودا شه‌هید كران.
سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش پێی وایه، ڕووداوه‌كه بۆ تێوه‌گلاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو له ململانێیه‌كی چه‌كداریی، كه له‌و قۆناغه‌دا له ناوچه‌ی هه‌ورامان له ئارادا بوو..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە