03/03/2020 538 جار خوێنراوەتەوە

سوودە تەندروستیەکانی زەردەچەوە

په‌یام

زەردەچەوە جۆرێکە لەبەھاراتی ڕەنگ زەردی مەیلەو پرتەقاڵی کە زیاتر لە ووڵاتی ھند و باشووری خۆرھەڵاتی ئاسیا و ناوەڕاستی ڕۆژھەڵات بەکاردێت بە ڕێژەیەکی زۆر لە خواردن دروست کردندا ، وەھەروەھا چەند سەدەیەکی زۆریش وەکو دەرمان وچارەسەر لەوڵاتی ھندا بەکار ھاتووە بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەناسەدان، ھەروەھا زەردەچەوە یەکێکە لەو خواردنانەی پێدەگوترێت (super food ) چونکە کاریگەری ھەیە لەسەر چارەسەری شێرپەنجە ، خەمۆکی.

سودە تەندروستیەکانی :
١-  خەمۆکی (depression):
زۆر لە پێکھاتەکانی ناو زەردەچەوە کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی ، بە تایبەتی باری دەروونی و خەمۆکی ، بەتایبەتی مادەی کورکمین(curcumine )کە پێکھاتەیەکی سەرەکی ناو زەردەچەوەیە یارمەتی کەم کردنەوەی خەمۆکی دەدات و یارمەتی دژە خەمۆکیەکان دەدات کە باشتر ئیش بکەن ...

٢-  نەخۆشی شەکرە جۆری دوو :
لەبەرئەوەی ماددەی کورکمین وەکو دژە ھەوکردن کاردەکات ، وە یارمەتی جێگیرکردنی ڕێژەی شەکرەی ناو خوێن ئەدات ..لەبەرئەوە یەکێکە لەو خواردنانەی بەکار دێت بۆ ڕێگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە جۆری دوو ، توێژینەوەیەک لەسەر ٢٤٠ کەس کراوە کە بۆ ماوەی ٩ مانگ کورکمینیان دراوەتێ بەشێوەی سەپلیمێنت ، بینراوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ڕێگری دەکات لە دروست بوونی نەخۆشی شەکرە ..

٣-  ھەوکردنی ڤایرۆسی یاخود پەتا :
بینراوە کە چای زەردەچەوە کاریگەرییەکی باشی ھەیە لەکاتی توشبوون بە پەتا و ھەڵامەتی ڤایرۆسی ، بەڵام ئەبێت ئەوەت لەبیر بێت زەردەچەوە تەنیا لە ٣٪ کورکمینە ، بۆیە لەوانەیە بە خواردنەوەی یەک چا ئەمەندە ھەست بە جیاوازی نەکەیت ..

٤- کەم کردنەوەی ئازار و ناڕەحەتیەکانی پێش سووڕی مانگانە (pre menstrual symptom) :
چەند توێژینەوەیەک لەسەر ھەندێک لەوانەی ئام ناڕەحەتییەیان ھەیە کراوە ، مادەی کورکمینیان دراوەتێ بۆ ماوەی سێ مانگ پێش کاتی سوڕی مانگانە ، بینراوە کە ئازار و ناڕەحەتیەکانیان نەماوە ...

٥- بەرزی کۆڵیستڕۆڵ :
لەھەندێ توێژینەوەدا بینراوە کە زەردەچەوە دەبێتە ھۆی دابەزینی چەوری جۆری LDLکەناسراوە بە چەوری خراپ ، توێژینەوەکان دەڵێن کەکاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر پاراستنی دڵ .

٦- نەخۆشی ئەلزھایمەر :
ئەو نەخۆشیانەی تووشی ئەلزھایمەر دەبن ھەمیشە ھەوکردنی بەردەوامیان ھەیە ، وە زەردەچەوە لەبەرئەوەی دژەھەوکردنی تیادایە ..ھەندێک توێژینەوە دەڵێن کاریگەرییەکی باشی ھەیە لەم نەخۆشانەدا.
٧- داخورانی جومگەکان :
زەردەچەوە وەکو شۆرشێکی دروست کردووە لەزانستی تازەدا بۆ چارەسەرکردنی ئازاری جومگە ، بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ بیبەری ڕەش (black pepper)دا بخورێت ، چونکە یارمەتی ھەڵمژینی زیاتری زەردەچەوەکە دەدات لەگەدەدا ، وە بەشێوەی سەپلیمینت ھەیە ئێستا بە شێوەی (neoflex) یان(Neuro360) یاخود (curcumin)..

٨- شێرپەنجە :
لەتاقئگەکاندا بینراوە کە زەردەچەوە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەوەستینێت ، یارمەتی ئەو ئەنزیمانە دەدات کە خانەکان پاک دەکەنەوە بەشێوەیەکی باشتر ئیش بکەن ...

٩- تەھەیوجی کۆڵۆن (irritable bowel syndrom ):
لەھەندێ توێژینەوە دا بینراوە کە لەسەر ٢٠٧ کەس کراوە ، کە زەردەچەوە لەوانەیە ئازاری سک کەم کاتەوەو نیشانەکانی تەھەیوجی کۆڵۆن کەم کاتەوە ، لەھەندێ نەخۆشی ریخۆڵەکان وەکوو (crohn's disseas)یان(Ulcerative colitis ) وەکو چارەسەر بەکاردێت .

١٠- سەر ئێشە :
ھەروەکو چۆن دیارە کە زەنجەفیل ئازارشکێنێکی سروشتی یە بۆ سەر ئێشە ، بینراوە زەردەچەوەش ھەمان کاریگەری ھەیە ، ھەندێک توێژینەوە دەڵێن دەتوانرێت بەکار بھێنرێت بۆ ڕێگری لە دروست بوونی سەر ئێشە ئەویش بەخواردنەوەی بە شێوەی شەربەت .

١١- زیپکە :
بەبەکارھێنانی زەردەچەوە بە شێوەی ماسک لەسەر پێست یاخود خواردنی دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی دروست بوونی زیپکە و نەھێشتنی ئەویش بەھۆی ئەو ماددە دژە بەکتریاو دژە ھەوکەرانەی تیایدایە .

دكتۆر ھەڤین کمال شاە محه‌مه‌د
پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازار شکاندن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    چین.. درۆنێك بە قەبارەی مێشێك دروستكرا و كامێرای بچووكی تێدایە

  • 03/06/2025

    ئەگەر نوێژى هەینى و جەژن کەوتە یەک ڕۆژ چى بکەین؟

  • 26/05/2025

    سەیدسادق.. لەبەر پەڕەسێلكە خاوەن دووکانێک دەستبەردارى نۆژەنکردنەوەى دووکانەکەى دەبێت

  • 23/05/2025

    كاسبكارێك لەپێناو دروستى مامەڵەکەى ورد و درشتی فرۆشراوی دووكانەكەی تۆمارکردووە

  • 19/05/2025

    یابان.. گەنجێك بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەرى بەسەر مۆبایلدا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەستدا

  • 19/04/2025

    بۆ یەكەمجار لە وڵاتی چین ماراسۆنێك لە نێوان مرۆڤ و ڕۆبۆتدا ڕێكخرا

  • 04/04/2025

    قورئانەكەی گڵەزەردە مێژووی نووسینەوەی بۆ چوار سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

  • 31/03/2025

    سێ ئیسپانی بە سواری ئەسپ ماوەى 5 مانگە بەمەستى ئەنجامدانی حەج بەڕێکەوتوون

سەرەتا