02/03/2020
620 جار خوێنراوەتەوە
بۆنی ناخۆشی دەم، هۆكار و چارهسهری
پهیام
زۆر هۆکار هەن کە
دەبنە هۆی ناخۆشی بۆنی دەم...هۆکارەکانیش لە کەسێكەوە بۆ کەسێکی تر دەگورێت
بەکورتی دەتواندرێت بەسەر دوو خاڵ دابەش بکرێت:
1- هۆکارەکانی ناو دەم
- بوونی کلۆری دددان
- بوونی هەوکردنی
پووک(کە سوور هەلدەگەرێت و زۆر جار خوێنی لێ دێت )
- بوونی ددانی ژیری (عاقلی)
- کە زۆر جار تەواو دەرنەچووە و یاخود بەشێوەکی
لار رسکاوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی خواردن کۆبوونەوەو بۆن پەیداکردن
ـ کۆبوونەوەی
توێژالێكی تەنک لەخواردن لەسەر رووی زمان
ـ بوونی برین
-بوونی هەوکردن و نەمانی ئێسکی نێوان کەلێنە ددانەکان -تاخمی ددان ئەگەر تەواو پاک
نەکرێتەوە
- ووشکی ناو دەم
- خواردنێک کە خودی خواردنەکە بۆنی هەبێت ئەم هۆکارانە زیاتر دەبێت بە پاک رانەگرتنی
دەم و ددان و مانەوەی خواردن.
2- هۆکارە گشتیەکان
- نەخۆشی لە بۆریچکەی هەواو سیەکان هەبێت
- نەخۆشی شەکرە
- هەوکردن و نەخۆشی لە لەوزەتێن و جیوبەکان
هەبێت
- جگارە کێشان و مەی خواردنەوە... هتد
چارەسەر
بۆ هۆکارەکانی دەم پێویستە نەخۆش بەپاک
وخاوێن دەم و ددانی رابگرێت.
1-چارەسەکردنی ددانەکان لەلای پزیشکی ددان:
- ددانە کلۆرەکان پڕبکرێتەوە
- ددانە تێکچووەکان
گەر چارەسەرکرا بە دەمار بڕین چارەسەر بکەین.. ئەگەر پێویستی بە کێشان بوو
بکێشرێت
- ئەگەر ددانەکان خوار بوو ڕاست بکرێتەوە تا خواردن کەمتر لە نێوان
ددانەکان کۆببێتەوە و لە ئەنجامیش کلۆری ددان و هەوکردنی پووک و خۆێن تێزان کەم
دەبێتەوە
- ئەگەر ددانی ژیری
کێشەی هەبوو بکێشرێت
- سالانە جارێک لەلای پزیشکی ددان بشۆردرێت
2- تایبەت بە چارەخواز
- شووشتنی دەم و
ددان و زمان رۆژانە دوو جار _بەکارهێنانی داوی ددان
- زۆر ئاو خواردنەوە
بەتایبەت ئەوانەی دەمیان ووشکە
- بەکارهێنانی
بنێشتی بئ شەکر بۆ ماوەی 15 خولەک زیاتر نەبێت
- بەکارهێنانی
غەرغەرەی تایبەت
- خواردنی سەوزەو
میو
- بە کارهێنانی
سپرای تایبەت بە بۆن خۆشکردنی دەم.
ئامادهكردنی:
دكتۆر كۆچهر كهریم
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە