01/03/2020
609 جار خوێنراوەتەوە
شاره‌كانی چین له‌ڕووی ژینگه‌وه سودیان له كۆرۆنا بینیوه‌و كه‌شوهه‌وا پاك بوه‌ته‌وه
په‌یام
سه‌رباری زیانی گه‌وره‌ی چین به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، شاره جه‌نجاڵه‌كانی له‌ڕووی ژینگه‌وه سودیان لێ بینیوه و كه‌شوهه‌وای ئه‌و وڵاته پاكبووه‌ته‌وه.
ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆشایی ئاسمان له ڕێگه‌ی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌رێنی بڵاوكردوه له سه‌ر كه‌ش وهه‌وای چین به‌گشتی و هه‌رێمی هوبی و شاری ووهان كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
له وێنه‌كانی ئاژانسی ناسادا ده‌ركه‌وتووه، له‌و ماوه‌یه‌ی كه نه‌خۆشی كۆرۆنا له چین سه‌ریهه‌ڵداوه، كه‌ش و هه‌وای ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاك بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی گازه‌كانی وه‌ك دووه‌م ئۆكسیدی كاربوون و نایترۆجین له هه‌وا و ئاسمانی ئه‌و وڵاته كه‌میكردووه.
پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چین، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌موو هۆكاره‌كانی گۆاستنه‌وه‌ی له‌و شار قه‌ده‌غه كرد و زۆربه‌ی كارگه‌كانی داخست، پاشانیش ئه‌و ڕێكارانه‌ی له سه‌رتا سه‌ری ئه‌و وڵاته جێبه‌جێكرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە