01/03/2020
999 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی ههرێم: 4 کەس لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون
پهیام
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بهیاننامهیهكدا رایگەیاند: "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا پشکنین بۆ 24 گومانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا 4 هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دەرەنجامی پشکنینەکانیان دەرچوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان کە پێكهاتوون لە خێزانیكی 3 كەسی و ئافرەتێك کە سەرجەمیان پێشتر سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردبوو".
راشیگهیاند: لهئێستادا ئهو توشبووانه لە نەخۆشخانەی جیاکراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە دانراون و باری تەندروستیان جێگیرە.
ئهمهش دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی:-
لە بەردەوامی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کۆردستان بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆری تووشبوان لە جیهان و وڵاتانی دەوروبەردا و گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەشتیار لەو وڵاتانەدا، تیمەکانی تەندروستی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە ڕێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێکراوان و ئامادەکاریەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە لە هەرێمی کوردستان.
بە هاوڵاتیانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین کە ئەمرۆ یەكشەمە ١ی ئازاری ٢٠٢٠، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ (٢٤) گومانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (٤) هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دەرەنجامی پشکنینەکانیان دەرچوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 کە پێكهاتبوون لە خێزانیكی ٣ کەسی و ئافرەتێك کە سەرجەمیان پێشتر سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردبوو و دوای گەڕانەوەیان لە پڕۆسەی کەڕەنتین و چاودێری کردنی تەندروستی پشکنینیان بۆ کرا وە لە کاتی ئێستادا لە نەخۆشخانەی جیاکراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە دانراون و باری تەندروستیان جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەکانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێکراوێك و گەشتیارێك کە دوورن لە چاوی تیمەکانی تەندروستی.
هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە کاری پێویست بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێکراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەکان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ ی ئازاری ٢٠٢٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە