پێش 1 هەفتە 189 جار خوێنراوەتەوە

هەوكردنی پووك و نیشانه‌كانی

په‌یام

ھەندێ کەس کاتێ سەرقاڵی ددان شتنن گوێ بەو بڕە خوێنە نادەن کەلەنێو ددانەکانیانەوە دەردەچێت، بەڵام دەبێ بزانیت ئەمە ئاماژەی یەکەمینی ھەوکردنی پوکە کەدواتر توشی نەخۆشی مەترسیدار و کوشندەی چاوەڕوان نەکراوت دەکات.

نەخۆشی ھەوکردنی پوک دووەم نەخۆشی باوە لەجیھاندا لەدوای رەشبونەوەی ددانەکان بەڵام سەرباری بەربڵاوی نەخۆشیەکە، کەسانێکی زۆر ئەوە تێناگەن کە نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەکاتی ددان شتندا دەردەکەوێت بەھۆی دەرکەوتنی خوێنەوە، سەرباری گۆرانی رەنگی پوک و سوربونەوەی، ئەمەش ھەوکردنەکەیە وایکردوە بئاوسێ و رەنگی سور بێت.

زیادتر بونی ھەوکردنی پوک دەبێتە ھۆی ھەوکردنی تەواوەتی شەویلگە و گرفتی ددان و کەوتنی، کەڵەکەبونی چینە میکرۆبیەکان لەسەر رووی ددانەکان دواتر دەبێتە مادەی رەق و چینێک لەجیر لەسەری کۆدەبێتەوە کەبەکتریای پێوە دەنوسێت و ئەمەش ھۆکاری ھەوکردنی پوکە کەدەبێتە ھۆی داخورانی ئێسک.

پشتگوێ خستنی ھەوکردنی پوک تەنیا نابێتە ھۆی لەدەستدانی ددانەکان بەڵکو بۆ نەخۆشی مەترسیداری وەک زەبحەی دڵ و رۆماتیزم و ھەوکردنی سیەکان و لاوازی سێکسی.

پاککردنەوەی ددانەکان بەفڵچە بەتەنیا بەس نیە بۆ پاراستن لەھەوکردنی پوک، چونکە ئەمە تەنیا دەبێتە ھۆی پاککردنەوەی رووکاری دەرەوە بەڵکو پێویستە لاتەنیشتەکانیشی بەبەکارھێنانی پەتی تایبەت پاک بکرێتەوە و گیراوەی ناودەم بەکاربھێنرێت و دەبێ جگەرەکێشان کەمتر بکرێتەوەو چاودێری جۆری خۆراکیش بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەوری سەر جگەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەڵتەی قاچ، ھۆکار و نیشانەکانی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سكئێشەی منداڵ - هۆكار و چارەسەر

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بیست هۆكار بۆ هه‌بوونی ئازار له‌ پێیه‌كاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئامۆژگاریی بۆ تووشبوانی تەنگەنەفەسیی

  • پێش 1 هەفتە

    رێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵەکزێیان هەیە

  • پێش 1 هەفتە

    هەوكردنی پووك و نیشانه‌كانی

  • پێش 1 هەفتە

    بۆ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئینزلاق نه‌خۆش چاک نابێته‌وه‌

سەرەتا