26/02/2020 620 جار خوێنراوەتەوە

با ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێتە هۆی ناجێگیری باروودۆخی دەروونیت

هەر ئێستا بڕیار بدە هەرچی هەواڵ و بابەتێک لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە لە سەیر کردنی بوەستیت و گرنگی بدەیت بە جیهانی ناوەکی و تایبەتی خۆت! با هەواڵە نەگەتیڤەکان هاوسەنگی دەروونیت تێکنەدەن!
خۆشەویستم، هەر ئێستا بریار بدە کە گوێ لە هیچ باس وخواسێکی نەرێنی نەگریت لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چونکە دەبنە هۆی تێکدانی هاوسەنگی دەروونت، هەوڵبدە بە شێوەیەکی هۆشیار ( واعی ) زیاتر تەرکیز لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنی بکەیت بۆ بەڕێوبردنی ژیانی ئاسای ڕۆژانەی خۆت. هەموو ئەو هەواڵە نەرێنیانە کە دێنە سەر شاشەکەت بپەڕێنە و مەیان خوێنەرەوە. چالنجی خۆت بکە کە چیتر گوێبیست و بینەری هیچ هەواڵێکی نەرێنی نەبیت لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەم چالنجە دەبێتە هۆی هێشتنەوەی جێگیری و ئارامی جیهانی ناوەکیت و هاوسەنگی دەروونیت.

میدیاکان دەیانەوێت بابەتەکانیان بگەیەننە زۆرترین کەس و خوێنەر، هەر بۆیە ئەوان هەمیشە هەواڵی نەرێنی بەکار دەهێنن بۆ فراوان کردنی پەخشەکانیان چونکە باش دەزانن، ئەوا هەواڵە نەرێنی و خراپەکانە، کە زۆرترین کاریگەری بە دوای خۆیدا دەهێنن و زۆرترین بینەر بۆ بابەتەکانیان بەدەست دەهێنن! لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کاریگەری هەواڵی نەرێنی ١٦ جار زیاترە لە هەواڵی ئەرێنی، هەر بۆیە گەر بتەوێت کاریگەری تەنها یەک هەواڵی نەرێنی لەسەر دەروونت بسڕیتەوە پێویستە لانی کەم خوێنەری ١٦ بابەتی ئەرێنی بیت بۆ سڕینەوەی ئەو کاریگەریە نەرێنیە کە بەهۆی ئەو تاکە هەواڵەوە دەروونتی شڵەژاندوە.

تەواوی لێکۆلینەوە زانستیەکان سەلماندوویانە کە هاوسەنگی دەروونی و بیرکردنەوەی ئەرێنی کاریگەری راستەوخۆیان هەیە لەسەر تەندروستی لاشەی مرۆڤ. هەتاکو خاوەنی دەروونێکی ئارام و پۆزەتیڤ بیت سیستمی بەرگری جەستەت چالاکتر دەبێت و باشتر کار دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر میکرۆب و بەکتریا و ڤایرۆسێک. ئەوەی کە مایەی خۆشحالیە ئەوەیە کە مرۆڤ جیهانی ناوەکی – هاوسەنگی دەرونی – بە دەست خۆیەتی ئەویش لە ڕێگەی کۆنتڕۆل کردن و فلتەر کردنی ئەو زانیاریانەی کە دەچێتە مێشکیەوە، چوونکە دواجار زانیاریەکانن کە هەستەکان دروست دەکەن، وە هەستەکانیش رەفتار و کردارەکان بەجێ دەهێنن، وە کردار و رەفتارەکانمان تەندروستی و کەسایەتیمان دیاری دەکەن. هەر بۆیە زۆر گرنگە کە ئاگاداری سەرجەمی ئەو زانیاریانە بیت کە دەچنە مێشکتەوە جا بە ڕێگەی راستەوخۆ بێت یاخود ناڕاستەوخۆ. تۆ تەنها بە جێ بەجێ کردنی ئەم کردارە دەتوانیت لانی کەم خۆشبەختی و ژیانێکی ئاسوودە بۆ خۆت فەراهەم بهێنیت لەم جەنجاڵی ژیانی ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

دواتر گەر توانیت بەسەر ناخی خۆتدا زاڵ بیت و هاوسەنگی دەروونی بۆخۆت فەراهەم بهێنیت ئەوا بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ئۆتۆماتیکی ئەم هەستە ئەرێنی و ئیجابیە بڵاودەکەیتەوە لەناو خێزان و هاوڕێ و خۆشەویستانتدا.
بۆیە ئێستا باشترین کاتە کە بڕیار بدەیت و چیتر میدیا و هەواڵە نەرێنیەکان نەبنە هۆی لەناو بردنی ئارامی دەروونت!

شیلان حمە

دەروونناس و راهێنەر و راوێژکاری کەسی و خێزانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • پێش 2 هەفتە

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • پێش 3 هەفتە

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

سەرەتا