24/02/2020
670 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كرد
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی، سه‌ردانی مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.
له‌دیدارێكی برایانه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی عێڕاق و ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرا.
هاوكات وه‌فدی هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی و یه‌كهه‌ڵوێستی له پرسه گرنگ و نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێڕاق له كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی عێڕاق و ڕێزگرتن له ده‌ستوورو مامه‌ڵه‌ی درووست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست زانرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە