23/02/2020 605 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر...به‌هۆی گرانفرۆشتنی ده‌مامك 12 شوێنی پێداویستی پزیشکی داخران

په‌یام

بەهۆی گرانکردنی نرخی ده‌مامك لەلایەن دەرمانخانە و شوێنەکانەوە لە هەولێر 12 شوێن داخران و بەرپرسانی پارێزگاکەش دەڵێن، سزای هەرکەسێک دەدەن کە ده‌مامك بە گرانتر لە نرخی خۆی بفرۆشێت.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند:“دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەری هەڵدا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە یەکێک لە راسپاردەکانی ئەوە بوو کە لیژنەکان لە بازاڕەکاندا بەدواداچوونی مەیدانی بکەن، لەبەر ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە خواستێکی زۆر لەسەر کەمامە هەبوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی گەڕان و بەدواداچوونەکانی ئەمڕۆ 18 شوێن پشکنینیان بۆئەنجام درا 12 شوێن داخران کە پێداویستیی تەندروستی و دەمامکیان گران فرۆشتووە و سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە.

قائیمقامی هەولێر رایشی گه‌یاندووه‌، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە بەدواداچوونی پێویست دەکەن و ڕێگا نادرێت بەھیچ کەس و بازرگانێک قۆرخکاری بکات، بەپێچەوانەوە بەتوندترین شێوە بەپێی یاسا سزا دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكە سێ یەكەمەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

سەرەتا