22/02/2020 1036 جار خوێنراوەتەوە

شەقڵاوە.. له‌ ناحیه‌ی هەریر کور و باوکێک کوژران

په‌یام

 ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناحیه‌ی هەریری سەر بەقەزای شەقڵاوە، باوک و کوڕێک بەچەک کوژارن و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

محه‌مه‌د ئامۆکەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە پەیامی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا چوار کەس گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەریر کە لە رووداوێکی تەقەکردندا به‌ركه‌وتوون و دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دووانه‌كه‌ی دیكه‌شیان برینداربوون.

وتیشی "دووان له‌ قوربانییه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌ كوڕ و باوكێك پێكهاتوون به‌ ناوه‌كانی (س.ف) و (ف.ع) هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌دا برینداربوون".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن گەیه‌نرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەریر و کوژاراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەیدسادق.. داوای گواستنەوەی شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ دەكرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوای چارەنووسی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەكرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی هەولێر: بەهۆی پشتگوێخستنی كوتان نەخۆشی سوورێژە زیادیكردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی ئەوقاف: دژی هەر بێڕێزییەک بە پیرۆزییە ئایینییەکان ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: دەمانەوێت 100 دۆلار لە بازاڕدا بكەینەوە بە كەمتر لە 155 هەزار دینار

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا بەشەخۆراكی مانگی پێنج لە سلێمانی بە تەواوی دابەش نەكراوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لافاو لە گوندەكانی سەڵماس سێ كەسی خنكاند و دووانی دیكەشی برینداركرد

سەرەتا