22/02/2020
380 جار خوێنراوەتەوە
پارتی عه‌ره‌بی: پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌بێ كورد هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی نیشتمانی
په‌یام
سه‌رۆكی پارتی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی عێراق پێیوایه پێشكه‌شكردنی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر شه‌ڕاكه‌تی نیشتمانی.
له تویتێكدا له ئه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، (خه‌میس خه‌نجه‌ر) سه‌رۆكی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: پێشكه‌شكردنی كابینه ویزارییه نوێیه‌كه به په‌ڕله‌مان بۆ پێدانی متمانه، به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌فدی كوردی، هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی نیشتمانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، خه‌نجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پێویسته تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، یه‌كێتی و پارتی هه‌وڵی زۆریان داوه پاڵێوراوانی پشكی كورد له كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دیاریی بكرێت، به‌ڵام (محه‌ممه‌د عه‌للاوی) سه‌رۆكوه‌زیران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و داوایه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە