22/02/2020 848 جار خوێنراوەتەوە

گووگڵ نزیکەی 600 ئەپی لە کۆگای (گووگڵ پله‌ی) سڕییەوە

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە نزیکەی 600 ئەپی لە کۆگای Google Play بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆمپانیاکەوە سڕییەوە و گەشەپێدەرەکانیانی سزادا بە ڕێگەنەدانی بەردەستکردنی ئەپی نوێ لە کۆگاکەدا.
گووگڵ دەڵێت هۆکاری سڕینەوەی ئەپەکان بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆمپانیاکەوە بووە، بە شێوەیەک کە ئەپەکان دەستیان دەکرد بە نیشاندانی ڕێکلامی بێزارکەر لەو کاتانەی کە داخراوە بوون و بەکار نەدەهاتن، ئەمەش بەشێک نییە لە یاساکانی گووگڵ تایبەت گەشەپێدەران. بە پێی Per Bjorke، بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی گووگڵ بێت، ئەپەکان زۆرینەی کاتەکان ڕێکلامی پڕاوپڕ و جیاوازیان لە کاتی تەلەفۆن کردن و بەکارهێنانی ئەپی دیکەدا نیشان دەدا و دەبوونە هۆکاری بێزارکردنی بەکارهێنەران.
هەروەها Per Bjorke ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی کاریان لەسەر گەشەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێ بە یارمەتی Machine Learning کردووە تاوەکو بە ئاسانی توانای ئاشکراکردنی بەشەکانی ڕێکلامەکانی هەبێت لە نێو ئەپەکاندا.
ناوی هیچکام لە ئەپە سڕاوەکان لە لایەن گووگڵەوە ئاشکرا نەکراون، بەڵام زۆرینەی ئەپەکان لە لایەن گەشەپێدەرە چینی، هیندی و سەنگافورییەکانەوە درووست کرابوون. تەنانەت ژمارەیەک ئەپی کۆمپانیای Cheetah Mobile ـیش بەر ئەم شەپۆلی سڕینەوەیەی گووگڵ کەوتوون، کە زیاتر لە 40 ئەپی لە نێو کۆگاکەدا هەبوو.
ئەمە یەکەمجار نییە کە گووگڵ ئەپەکانی کۆگای Google Play بە هەبوونی کۆدی زیانبەخش و پێشێلکردنەوە بسڕێتەوە، لە مانگی 7 ـی ساڵی ڕابردووشدا، کۆمپانیاکە گەشەپێدەری چینی CooTek ـی سزادا بە هۆی نیشاندانی ڕێکلامەوە لە کاتی بەکارنەهێنانی ئەپەکانیدا.


سه‌رچاوه‌: Kitn

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا