21/02/2020
2657 جار خوێنراوەتەوە
چاره‌سه‌ری لاوازی و که‌می کێش
"زیادبوونی کێش گرنگه؛ به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره:"
ده‌رمانی زیاد بوونی کێش و ته‌واوکه‌ره خۆراکییه‌کان:
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له مرۆڤه‌کان کێشه‌ی لاوازی و که‌می کێشی هه‌یه و به‌رده‌وام دوای چاره‌سه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن، زۆربه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ندێک ده‌رمان به‌کارئه‌هێنن وکێشیان زیاد ئه‌کات؛ دوای وازهێنان دووباره کێشیان داده‌به‌زێته‌وه.
هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری که‌می کێش:
1- دیاری کردنی کێشی نموونه‌یی به گوێره‌ی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز.
2- ئه‌نجام دانی فه‌حسی پێکهاتووی له‌ش ( BMA ) بۆ زانینی ڕێژه‌ی ماسولکه و چه‌وری و ئێسقان و ئاو له جه‌سته‌دا.
3- وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی نه‌خۆش و مێژووی حاڵه‌ته‌که و نیشانه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی.
4- فه‌حسکردنی ئه‌و که‌سه له لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆ ده‌ست نیشان کردنی هۆکاری لاوازی و زانینی ئه‌و شیکارانه‌ی پێوێستن و دواتر دانانی ده‌رمان و به‌رنامه‌ی خۆراکی گونجاو.
5- ئه‌نجام دانی شیکاری تاقیگه و تیشک و سۆنار و هه‌ناوبینین به گوێره‌ی پێویست.
6- چاره‌سه‌ری هۆکاری لاوازی ئه‌گه‌ر بتوانرێت.
7- به‌کارهێنانی ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتها و ته‌واوکه‌ره خۆراکی و ڤیتامینه‌کان به تایبه‌ت (ڤیتامین بی کۆمپلێکس) و (زینک) بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی به گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له ژێر پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاو.
زیاد بوونی کێش گرنگه ؛ به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره :
۱ ـــ پێویسته ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و دیارکراو به‌کار بێت به‌ڵام ڕێنمیایه‌کان هه‌میشه‌یین.
۲ ـــ ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتهای ڕێگه پێدراو نابێت له‌پڕ بوه‌ستێنرێن به‌ڵکو گرنگه به ته‌دریج که‌م بکرێنه‌وه.
۳ ـــ هیچ ده‌رمانێک نیه به گه‌ره‌نتی ( % ۱۰۰ ) کێش زیاد بکات له زانستی پزیشکی دا.
ئه‌م ڕێنمایانه زۆر گرنگن بۆ پارێزگاری له کێشی نموونه‌یی و لاشه‌ی ته‌ندروست:
۱ ـــ زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شتی به‌یانی؛ شه‌وان پێویسته پێش سه‌عات ده و نیو بخه‌وه به تایبه‌ت ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان.
۲ ـــ له پێش نان خواردن به نیو سه‌عات و کاتی خواردن ئاو و ماستاو و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌کان و دۆ مه‌خۆره‌وه.
۳ ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام: ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک یان زیاتر.
٤ ـــ نه‌خواردنی ترش، لیمۆ‌ندۆزی، ترشیات، بیبه‌ری توند، میوه‌ی ترش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ.
٥ ـــ ڕۆژانه ۸ په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان به‌ڵام نیو سه‌عات دوای ژه‌مه‌کان پێویسته ئاو بخورێته‌وه.
٦ ـــ ڕۆژانه سێ جار یان زیاتر میوه‌ی هه‌مه‌جۆر بخۆ؛ میوه‌ی خۆماڵی و وشکراو باشتره.
۷ ـــ خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازیه‌کان ڕێگه پێ دراوه له نێوان ژه‌مه‌کان.
۸ ـــ پێویسته چا و قاوه که‌م بخورێته‌وه و لانی که‌م یه‌ک سه‌عات پاش ژه‌مه‌کان بخورێته‌وه.
۹ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی ئیشتهای خواردنیان نیه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتها به‌کار نه‌هێنن و به هێواشی و به ته‌دریج که‌م بکرێته‌وه.
۱۰ ـــ ڕۆژانه یه‌ک سه‌عات یان زیاتر بچۆره به‌ر هه‌تاو له نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە