20/02/2020
664 جار خوێنراوەتەوە
باوكێكی شاری ئیدلب كچه چوار ساڵه‌كه‌ی فێر كردووه له كاتی بیستنی ده‌نگی مووشه‌كدا پێبكه‌نێت
په‌یام
ماوه‌ی شه‌ش مانگه باوكێكی شاری ئیدلب كچه چوار ساڵه‌كه‌ی فێر كردووه له كاتی بیستنی ده‌نگی مووشه‌كدا پێبكه‌نێت.
عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئه‌و باوكه‌ی شاری ئیدلب-ه كه كچه چوار ساڵانه‌كه‌ی فێر كردووه مووشه‌ك و بۆمبباران جۆرێكه له‌یاری.
عه‌بدوڵلا موحه‌مه‌د له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له منداڵان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه دووچاری ترس و تێكچوونی باری ده‌روونی بوون و گوتی: "كاتێك سه‌لوای كچم بچووك بوو بیرم له رێگایه‌ك كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌نگی بۆردومان نه‌ترسێت. جه‌ژنی قوربانی رابردوو كاتێك منداڵان یاری ئاگرینیان ده‌ته‌قاند، كچه‌كه‌م له ده‌نگی یارییه ئاگرینییه‌كان ترسا و ده‌ستی كرد به گریان، منیش بردمه باڵكۆنه‌كه و منداڵه‌كانم نیشاندا كه یارییان ده‌كرد فێرم كرد كه پێویسته نه‌ترسێت".
عه‌بدوڵڵا باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كاتێك چه‌ند رۆژێك دوای جه‌ژن فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی سه‌راقیب-یان بۆردومانكردووه داوای له كچه‌كه‌ی كردووه كاتێك گوێی له ده‌نگی مووشه‌كه‌كان بوو پێبكه‌نێت.
وێڕای سه‌رجه‌م گرفت و ئازاره‌كانی شه‌ڕ و ئاواره‌یی ئه‌م باوكه میهره‌بانه هیوای له‌ده‌ست نه‌داوه و ئاواتەخوازە كچه‌كه‌ی ژیانێكی باشتر له ژیانی خۆی بژی و گه‌وره‌ترین ئاواتیشی ئه‌وه‌یه سه‌لوا به‌شێوه‌یه‌كی باش بخوێنێت و ژیانێكی خۆشی هه‌بێت.
عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د له باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی خۆی و سه‌لوا كه له راگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌ڵێت "كاتێك ده‌نگی ته‌قینی تۆپێك هات، پێموابوو تۆپی دووه‌میشی به‌دوادا دێت هه‌ربۆیه كامێرای مۆبایله‌كه‌م كرده‌وه و له‌كاتێكدا تۆپی دووه‌م ته‌قی، سه‌لوا پێیوابوو ئه‌مه یاریه و ده‌ستی كرد به پێكه‌نین".
سه‌لوای ته‌مه‌ن چوار ساڵیش له باره‌ی ئه‌و یارییه‌ی باوكی فێری كردووه ده‌ڵێت "من له ده‌نگی بۆردومان ناترسم. چونكه ئه‌وه یارییه و كه گوێم لێی ده‌بێت پێده‌كه‌نم".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە