20/02/2020 373 جار خوێنراوەتەوە

ڤایرۆسی كۆرۆنا و نیشانەكانی و خۆپاراستن

كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەلێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و كاتێك تووشی مرۆڤ دەبێت كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە.
ناوی كۆرۆنا واتا چەپكەگوڵ یاخود تاج و ئەوە ناوەش لەو شێوە خڕەوە ناونراوە كەلەژێر ووردبیندا ئەو ڤایرۆسە شێوەی خڕە و لەشێوەی تاجی پادشا دەردەكەوێت.

مێژووی سەرهەڵدانی كۆرۆنا:
بۆ یەكەم جار ڤایرۆسی كۆرۆنا لەباڵندە دەركەوت لەساڵی 1937 و دواتر لەئاژەڵە شیردەرەكان و پاشان لەساڵی 1960 بۆ یەكەم جار گواسترایەوە بۆ مرۆڤ ، لەساڵی 2003 لەشێوەی نەخۆشی سارس دەركەوت و نزیكەی 800 كەس بەهۆیەوە بوونە قوربانی و لەساڵی 2012 لەسعودیە دەركەوت و ناونرا كۆرۆنای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا:
حەوت جۆر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنای پەیوەندیدار بەسارس و ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی پەیوەندیدار بەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2012 و ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ووهان.
1- ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی E229 (HCoV-229E).
2- ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی OC43  (HCoV-OC43).
3- ڤایرۆسی كۆرۆنای پەیوەندیدار بەسارس (SARS-CoV).
4- ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی NL63 (HCoV-NL63).
5- ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی HKU1.
6- ڤایرۆسی كۆرۆنای پەیوەندیدار بەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MERS-CoV) و پێشتر ناسراو بوو بە ڤایرۆسی نویی كۆرۆنا (2012 HCoV-EMC).
7- ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (nCoV) و ناسراوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ووهان.

ڤایرۆسی كۆرۆنا:
هەمان زنجیرەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز و باڵندەیە و ڤایرۆسەكە خانەو ناوكی نیە و ترشی ناوكی هەیە و ئەم ڤایرۆسە ترشەناوكی RNA هەیە و بەیەكگرتنی لەگەڵ DNA خانەخوێ بەردەوام خۆی دەگۆڕێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای مرۆیی لەساڵی 2003 دۆزرایەوە كەدەبێتە هۆی هەناسەتوندی زۆر و ناونرا ڤایرۆسی كۆرۆنای پەیوەندیدار بەسارس و ساڵی 2012 جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسعودیە دۆزرایەوە و سەرەتا ناونرا ڤایرۆسی كۆرۆنای 2012 و لەئێستا ناسراوە بەكۆرۆنای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ساڵی 2015 ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكۆریای باشوور بڵاوبۆوە و لەئێستادا لە چین و چەند وڵاتێكی دیكە بڵاوبۆتەوە.

نیشانەكانی كۆرۆنا:
هەمان نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەرزیە و دیارترین نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و دروستبوونی ئاوی لوت و هەوكردنی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە و نیشانەكانی هەڵامەت و سەرمابوون و كۆكەی وشك و پژمین و ئازاری پەلەكان و ماسولەكەكان و دوای 3 بۆ 7 رۆژ هەناسە توندی و گرفتی كۆئەندامی هەناسە دروست دەبێت.
بەپێی ئامارەكان لە 36%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە بەتایبەت بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی سیستمی بەرگریان لاوازە و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەك نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و شەكرە.

خۆپارێزی لەكۆرۆنا:
ڤایرۆسی كۆرۆنا بەئاسانی لەنێوان مرۆڤەكان دەگوزارێتەوە بۆیە دەبێت خۆمان بپارێزرین و دووركەوتنەوە لەشوێنی زۆر قەرەباڵغ و رەچاوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی و سەردان نەكردنی ئەو شوێنانەی نەخۆشیەكی تێدا بڵاوبۆتەوە زۆر گرنگە بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە.
راگرتنی پاكوخاوێنی و دەست شووشتنی بەردەوام و دووركەوتنەوە لە كەلوپلەی كەسی تووشبوو و گومانلێكراو.
تائێستا هیچ ڤاكسینێك و چارەسەرێكی بنەڕەتی نەخۆشی كۆرۆنا نیە كەبەشێوەی كۆتایی ڕەزامەندی لایەنە نێودەوڵەتیەكانی وەرگرتبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پسپۆڕان باس لەدەركەوتنی نیشانەیەكی دیكەی كۆرۆنا دەكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەن لەسلێمانی ئەنجام درا

  • پێش 2 هەفتە

    هۆشداریی بە ئافرەتان دەدرێت لەبارەی دووگیانییەوە لە کاتی کۆرۆنادا

  • پێش 2 هەفتە

    ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: بەرپرسانی سوریا و یەمەن گه‌یشتنی كۆرۆنا بۆ وڵاته‌كانیان ده‌شارنه‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چەند ڕێگایەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئازار لەماڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن بەرگری لەشمان زیاد بکەین،بە بێ بەکارهێنانی دەرمان؟

  • پێش 4 هەفتە

    کۆرۆنا بە بۆنی نێرگز! تکایه‌ گوێمان لێ بگرن!

  • پێش 4 هەفتە

    زانیاریی نوێ دەربارەی کۆڕۆنا لە چینەوە

سەرەتا