19/02/2020
502 جار خوێنراوەتەوە
دهۆك.. شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو ده‌كات
په‌یام
ئه‌مڕۆ شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له كارگێران‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 3ـی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد.
شاندی كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌یان له یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد‌و هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون‌و هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كگرتووی ئیسلامی؛ پیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌رپرسی هه‌ڵبژێدراوی مه‌ڵبه‌ند كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
له دانیشتنه‌كه‌دا، جه‌خت له به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندی برایانه‌ی هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و باس له كار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی ته‌واوی موسڵمانان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كرایه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە