19/02/2020
477 جار خوێنراوەتەوە
ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی گۆڕان و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه
ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
وه‌فدێكی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێكهاتبوون له به‌ختیار عومه‌ر به‌رپرسی ژوور و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه، سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له شاری هه‌ولێر.
وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن حاجی هێمن به‌رپرسی ناوه‌ند و، ئه‌ندامانی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و، تێیدا جه‌خت له پێویستیی چاكسازیی ڕاسته‌قینه له ناوخۆی هه‌رێم و، یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزیی كورد له به‌غدا كرایه‌وه.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له كه‌شێكی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە