19/02/2020
641 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی ده‌كات له وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی
په‌یام
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن حاكم قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كراو هاوكات پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.
سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دایه كه ئه‌و حزبه بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر رێكی ده‌خات و له‌و سه‌ردانانه‌دا پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق‌و هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانییه‌كان تاوتوێده‌كرێت.
هاوكات، هه‌ڵوێستی سیاسی‌و تێروانینی یه‌كێتی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستان روونده‌كرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە