19/02/2020
589 جار خوێنراوەتەوە
بهریتانیا بههێزترین كۆمپیوتهری جیهان بهرههم دههێنێت
پهیام
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندوە، حكومهتی
بەریتانیا بەنیازە ١.٦ ملیار پاوەند خەرج بکات لە بەهێزترین کۆمپیوتەری زەبەلاحی جیهان
بۆ دابینکردنی زانیاری زۆر وردی ئاو و هەوا و گۆڕانی کەش.
کۆمپیوتەرە نوێیەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کەش
و هەوای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاوە بەڕێوەدەبرێت بۆ پێشبینیکردنی زۆر وردتری
باوبۆرانەکان وهەڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ بەرگریکردن لە لافاو و گۆڕانکاری کەشی جیهان.
بەهێزی ئەم کۆمپیتەرە زەبەلاحە لهوهدایه، پێشبینییەکانی وردترە بە بەراورد بەوانەی ڕابردوو
لە دەستنیشان کردنی باشترین کەش بۆ گەشتە ئاسمانییەکانیش سودی لێ دەبینرێت و وابڕیارە
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپیوتەرەکە دەکەوێتە کار.
له TechEye وهرگیراوه
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە