پێش 1 هەفتە 36 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوردستان

په‌یام سپۆرت

یارییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌شتوانی یانه‌كانی درێژه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌نجامی به‌شێك له‌یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوون.

 

تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ جیهان و رزگاری یه‌كسان بوون

له‌یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ كوردستان له‌سه‌ر یاریگای‌ بنكه‌ی‌ وه‌رزشی‌ بنه‌سڵاوه‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ جیهان میوانداری‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ رزگاریان كرد.

یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسانی‌ بۆ هه‌ردوو لا به‌دوو گۆڵ به‌كۆتا هات .

تیپی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ میوانداری‌ زاخۆی‌ كرد
یاریه‌كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ئاڵۆگۆری‌ هێرشه‌كانی‌ هه‌ردوو یانه‌ ده‌ستی‌ پێكرد له‌خوله‌كی‌ 25 عه‌لی‌ مێسی‌ توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌م بۆ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ برایه‌تی‌ تۆماربكات .

له‌نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ یاریه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ یاریزانانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ زاخۆ بۆ گۆڵی‌ یه‌كسانی‌ بوو دوای‌ تێپه‌ربوونی‌ ته‌نها 7 خوله‌ك به‌لێدانی‌ سزا سیابه‌ند عه‌گید توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كسانی‌ بۆ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ زاخۆ تۆماربكات و یاری‌ به‌یه‌كسانی‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردولا به‌كۆتا هات.

 

یانه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌ یاریگای‌ خۆی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگی‌ به‌ده‌ستهێنا
له‌ركابه‌ریه‌كانی‌ خولی‌ تازه‌پێگه‌یشتووانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان یانه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌یاریه‌كی‌ به‌هێزدا توانی‌ به‌ربه‌ستی‌ ئارارات ببرێت‌و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیشی له‌خوله‌كه‌دا تۆمار كرد.
به‌ بردنه‌وه‌ی‌ یارییه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ردوو گۆڵ‌.

تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی یه‌كسانبون
له‌ناو یاریگای خۆیدا یانه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ده‌ربه‌ندیخان میوانداری  پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد.

له‌ سه‌ره‌تای یاری و له‌خوله‌كی سێ دا, داهات مه‌ولود گۆڵی  پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆماركرد, به‌ڵام زۆر به‌سه‌ر ئه‌و گۆڵه‌دا  تێنه‌په‌ڕی و هه‌رزوو یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خۆی به‌گۆڵ‌ی یانه‌ی میوان گه‌یاندو و له‌ڕێگه‌ی میران عه‌زیزه‌وه‌ گۆڵ‌ی به‌رامبه‌ری تۆماركرده‌وه‌ و دوای چه‌ندین هه‌وڵ‌ و به‌تایبه‌ت له‌ده‌ستدانی دوو لێدانی سزا له‌لایه‌ن یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی. ئه‌نجامه‌كه‌ به‌گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتای هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیپی لاوانی‌ ڕزگاری‌ له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ لاوانی‌ برایه‌تی‌ هه‌ولێری كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خولێك بۆ ڕاهێنه‌رانی له‌شجوانی كرایه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی لاوانی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌نته‌ری مه‌لیك بۆ شه‌تره‌نج كۆتایی به‌خولێكی فێركردنهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆتایی به‌پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی كراوه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی هات بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پاڵه‌وانێـی‌ تازه‌پێگه‌یشتووانی‌ یانه‌كانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤه‌ر پول به‌یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یه‌ كۆتینیۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر میوانداری‌ به‌حری‌ ده‌كات

سەرەتا