18/02/2020 2080 جار خوێنراوەتەوە

هه‌شت جۆره‌ جیاوازه‌كه‌ی سه‌رئێشه‌ و هۆكاره‌كانی

په‌یام

سەرئێشە، نەخۆشیەکە کە رەنگە بەبێ جیاوازی تووشی هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود کرژبوونی ماسولکەکان، یان ماندووبوونێکی زۆرەوە، بێگومان ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکی دیکەی نەبێت، گرنگتری جۆرەکانی سەرئێشە ئەمان :

۱-سەرئێشەی کافیین:
ئەگەر راھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چا و قاوە لە کاتێکی تایبەت دا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت.

۲-سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە:
هەندێک کات بوونی ئازار لە ددانەکانتدا، بەهۆی هەوکردنی پوک یان کلۆربوونەوە، جۆرێک لە سترێسی بۆ دروست دەبێت و دواجار دەبێتەهۆی سەرئێشە.

۳- سەرئێشەی هەڵگەڕاو:
بەکارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەکان لە لوتدا، دەبێتەهۆی لوتگیران، دواجاریش کاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و تووشی ئازار دەکات.

٤-سەرئێشەی سترێس
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەروونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە تووشی هەردوولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.

٥-سەرئێشەی هۆڕمۆن
زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دووگیانی.

٦-سەرئێشەی نیوەیی- شەقیقە(migrane ):
ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا تووشی گێژبوون و دڵ تێکهەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان.

۷-سەرئێشەی هێشوویی (صداع عنقودي):
بەهەمانشێوە تووشی بەشێکی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمانکاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان روودەدات، فرمێسکیش بەچاوتدا دێتەخوارێ.

۸-سەرئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب الانفیة):
بەشی پێشەوەی سەر و دەموچاوت تووشی ئازار دەبێت، بەهۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لوتەوە.

دكتۆرهه‌ڤین که‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا