18/02/2020
1327 جار خوێنراوەتەوە
ئەو خووە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکانت دروست دەکەن؟
پهیام
1-کێشی زۆر :
ئەوانەی قەڵەوون یاخود کێشیان زۆرە ھەمیشە
ئازاری جومگەکانیان بۆ دروست دەبێت توێژینەوەکان ئەمەیان سەلماندووە ، جگە لەوەی کە
کێشی زیادە فشار دروست ئەکات بۆ سەرجومگەکان ، بینراوە خانەی چەوری جۆرە مادەی کیمیاوی
دەڕێژن کە ھەوکردن دروست ئەکەن لە جومگەکاندا و ترسی دروست بوونی داخوران زیاد ئەکەن ..
2-بەکارھێنانی پەنجە گەورەی دەست بۆ نووسین و ناردنی مەسج یاخود ھەر پەنجەیەکی تر :
نووسینی نامە و مەسج جومگەکانی دەستت ماندوو دەکات
بەتایبەتی پەنجە گەورە ، توێژینەوەکان دەڵێن نووسینی نامە فشار ١٢ ئەوەندە دەخاتە
سەر جومگەی پەنجەکان وەک لە سەری پەنجەکان وە بەستەرەکان ماندوو دەکات ، وەلەبەرئەوەی
پەنجە گەورە بەرپرسە لە ٦٠٪ ئیشی دەست ، کەواتە بۆ دوورکەوتنەوە لە مە باشترە نامەی
دەنگی بەکار بھێنین ، یاخود دوورکەوینەوە لە مەسج و نامە ناردن کە کاریگەری خراپیشیان
ھەیە لەسەر شان و مل بەھۆی نوشتانەوەیان لەکاتی نووسینی نامەدا .
3-بەکارھێنانی پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ :
پاژنەی بەرز فشار دەخاتە سەر ماسو لکەکانی پشت
و ڕێکی پشت تێک دەدات جگە لەوەی کە فشار دەخاتە سەر جومگەکان و ماسولکەکان ، ماسو
لکەکانی ڕان گرژدەبن بۆ ئەوەی ئەژنۆکان بەشێوەکی ڕێک بوەستن ...
ئەو ئافرەتانەی ڕۆژانە پێڵاوی پاژنە بەرز و
نووک تیژ لەپێ ئەکەن ئەگەری توشبوونیان بە داخورانی جومگە و ئازاری پێ یەکان زیاترە .
پێڵاوی پاژنە بەرز ، نەعل ، سەندەل و پاپوج بە
جۆرێکی خراپ لە پێڵاو ئەژمار دەکرێن .لەبەرئەوەی پاڵپشتی تەواوی پێ ناکەن لەکاتی لە
پێ کردنیاندا .
4-تەقاندنی جومگەکانی لەش :
ھەندێ کەس واڕاھاتوون کە جومگەکانی لەشیان بە بەردەوامی
بتەقێنن ، ئەو دەنگەی لێی دێت لە ئەنجامی جوڵەی بەستەرەکەوەیە بەسەر ئێسقانەکەدا ،
یاخود لە ئەنجامی تەقینی بڵقی شلەی ناو جومگەکانە ، لەڕاستیدا شتێکی وانیە لەڕووی
زانستیەوە کە تەقانی جومگەکان داخوران دروست کات بەڵام ھەندێ توێژینەوە سەلماندوویانە
کەتەقانی پەنجەکان لەوانەیە ئاوساویی لە دەستدا زیاد کات ، ھەر وەھا ھێزی مشتەکۆڵە
بێھێز کات .
بۆیە باشترین چارەسەر جێگرتنەوەی خویەکی خراپە
بە خویەکی باش ، بۆ نموونە بەکارھێنانی تۆپی تایبەت بۆ لەپی دەست و گوشینی تۆپەکە
، کەیارمەتی بەھێز کردنی ماسولکەکانی دەست ئەدەن .
5-ھەڵگرتنی جانتایی قورس و شتی قورس :
ھەڵگرتنی شتی قورس بەشان فشار دەخاتە سەر بڕبڕەکانی
مل ، شان و پشت ، کار دەکاتە سەر ھاو سەنگیت ، بەتایبەتی کاتێک تەنیا بە یەک شان ھەڵیدەگریت
، لەبەرئەوە پێو یستە تە نیا پێداویستی زەروری ھەڵگرین ، وەھەروەھا ئەو جۆرە جانتایانە
بەکار بێنین کە بە دووشان ھەڵدەگیرێت ...ئەگەر جانتاکەت لە جۆری یەکشان بوو زوو
زوو بیگوازەوە بۆ لایەکەی تر .
6-بەکارھێنانی ماسولکەی ھەڵە :
لەلەشدا ماسولکەی گەورەو ھەروەھا بچوکیش ھەیە ،
کاتێک ماسولکە بچووکەکان بەکاردێنیت بۆ ئەنجامدانی جوڵەیەک فشار دەکەوێتە سەری ، و
ئازار دروست دەبێت ..بۆیە کەوەرزش دەکەیت بە جۆرێک بیکە کەفشار کەم کەیتەوە لەسەر
جومگەکان ، ئەژنۆکانت بنوشتێنەوە کاتێک شتێک لەسەر زەوی ھەڵدەگریتەوە لە جیاتی
پشتت ، بۆ ئەوەی ماس لکەکانی ڕانت بەکار بێنیت لە جیاتی پشتت ، ماسولکەکانی شانت بەکار
بێنە لە جیاتی پەنجەکانت بۆ کردنەوەی دەرگایەکی قورس ، کەشتێکی ق رس ھەڵدەگریت نزیکی
کە لە لەشتەوە ئە یش بە بەکارھێنانی لەپی دەستت نەوەک پەنجەکانت .
7-خەو تن بەسەر دەم دا :
لەوانەیە پرخەپرخ کەمتر بێت کە بە دەمدا دەخەو یت
لەجیاتی بە پشتدا ، بەڵام ھەموو شوێنەکانی تری
لەشت ئازاری پێدەگات ، ئەو کەسانەی بە دەمدا دەخەون ناچار دەبن سەر و ملیان بە لایەکدا
بسوڕێنن ، ئەم سوڕانە فشار دەخەنە سەر دەمارەکان ، ھەروەھا پاڵ دەنێت بە بڕبڕەکانەوەو
پۆستچەریان تێک دەدات .
بۆیە دەبێت بەسەر پشت بخەویت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ
کە سەر و ملت لەسەر یەک خەت بن لەگەڵ بڕبڕەکانت دا بۆ کەم کردنەوەی فشار لەسەر
پشتت ، ملت و ماسولکەکانت ، یاخود لەسەر لا ھاوشێوەی منداڵ لە سکی دایکیدا لەگەڵ
دانانی پشتی گونجاو لە نێوان ئەژنۆکانتدا .
8-جگەرە کێشان لەگەڵ نێرگەلە کێشان :
لە بە رئەوەی نیکۆتین کاریگەرییەکی خراپی ھەیە
لەسەر جومگەکان ، ماسولکەو ئێسک بەم میکانیزمانەی خوارەوە :
چوونی خوێن سست دەکات بۆ جومگەکان و خانەی ماسولکەو دیسکەکان بەو جۆرەش خۆراکی پێویست وەرناگرن ، پاشەڕۆش دەمێنێتەوە .
نیکۆتین کاریگەری ھەیە لەسەر ھەڵمژینی کالسێۆم و کەمی دەکاتەوە .
نیکۆتین کاری ھۆرمۆنی ئیسترۆجین تێکدەدات کە ئەمیش پێویستە لە ئافرەت دا بۆ دروست بوونەوەی ئێسکی نوێ و تەندروست ، جگەرە کێشان ڕێگری دەکات لە دروست بوونی ئێسکی نوێ کەمی ئیسترۆجین ئێسکە نەرمەو ئازار دروست ئەکات ..ھەندێ جار شکاویش کەپێ دەوترێت.
(physiologicalfractuer)
9-کەم خەوی وشەوونخوونی یاخود خراپی باری خەوتن :
بینراوە لە ٨٠٪ ئەوانەی ساوافان و داخورانیان ھەیە
، دەناڵێنن بەدەست کەم خەوویەوە ، بەھۆی ئازار یاخود ڕەقی و ئاوسانی جومگەکانەوە ،
توێژینەوەکان سەلماندوویانە با پێچاواناشەوە ھار ڕاستە کەم خاووی و شەونخوونیش ھەمان
کاریگەریان ھایە کا ھاوکردنی جومگاکان زیاد دەکەن ، ھەروەھا ھەندێ حاڵاتی واکو (فایبرۆمایالجیا
، ھاست کردن بە ماند وبوونی بەردەوام ، ڕۆماتیزمی جومگەکان ،
تەشەموعی فەقەرات (ankylosing spondylitis)
نەخۆشی (auto
immune disease)
کەلەش دژەتەن درو ست دەکات لە دژی جومگەکان) زیاد
دەکات.
10-فەرامۆشکردنی ئازار لە جو مگەکاندا:
ئازاری جومگە شتێکە نابێت فەرامۆش بکرێت ، بەلام
چ کاتێک پێ ویستە پزیشکی پسپۆڕ بت بینێت ؟؟؟
ھەر کاتێک ، سوربوونەوە ، ئاوسان ، ڕەق بوون ،
گەرم بوون ، یاخود ئازار لەکاتی دەست لێداندا ھەبوو ، یاخود ئازار لە سێ ڕۆژ زیاتر
بوو و کاریگەری نەبوو لەسەر ئیشی ڕۆژانەت ...ھەر ئازارێک لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا چەند
جارێک گەڕایەوە ئەبێت ڕای پزیشکی پسپۆڕی بۆ وەرگریت ...
11-دانیشتنی زۆر بەرامبەر کومپیوتەر یاخود بە پێوە وەستانی زۆر :
پێویستە پۆزیشنەکەت ھەموو چارەکێک یان بیست دەقە
جارێک بگۆڕیت بۆ کەم کردنەوەی فشاری سەر ماسولکەکان ...
12-دووبارە کردنەوەی ھەمان جووڵە بە جو مگەیەک یان ماسولکەیەک :
ئەنجامدانی ھەندێک وەرزش وات لێدەکات کەھەمان
جووڵە دووبارەو سێ بارە بکەیتەوە ، ئەگەر بەشێوەیەکی ناتەندروست خراپ بەکاری بێنیت
دەبێتە ھۆی فشار خستنە سار جومگەکان و ئەگەری پێکان زیاد دەکەیت ، بۆیە باشترە ھەموو
وەرزشێک پێش دەست پێکردنی لەژێر چاودێری وەرزشەوانێکی پرۆفیشناڵ بێت ، بۆ نموونە
حاڵەتی (tennis elbow)کە توشی یاریزانەکانی تێنس دەبێت ، بەھۆی زۆر بەکارھێنانی ماسولکەو
جومگەی ئەنیشک .
13-ئەنجامنەدان و فەرامۆش کردنی وەرزشی سترێچینگ و ڕاکێشانی ماسولکەکان ، پێش وەرزش کردن یاخود کارکردن ، لەبەرئەوەی پێش ھەموو وەرزشێک گرنگە ئیحما و گەرم کردن و سترێچ کردن بکەین بە ماسو لکەکانمان ئینجا دەست کەین بە وەرزشە سەرەکیەکە ...
14-فەرامۆش کردنی ئەنجامدانی وەرزشی بەھێزکردنی ماسولکەکان :
لەدوای ٤٠ ساڵی ھەریەک لە ئێمە چڕی ئێسکی بەرەو
کەمبونەوە دەڕوات و ئەگەری شکان زیاد دەکات ، بۆیە گرنگە ئەھ وەرزشانە بکرێت کە
ماسولکە بەھێز دەکات و درو ستی دەکات ، ئەویش بە ھەڵگرتنی کێشی گونجاو لەژێر چاودێریدا
، تو ێژینەوەکان دەڵێن ، ئەم جۆرە وەرزشانە چڕی کانزاکانی ئێسک زیاد دەکەن بە ڕێژەی
١-٣٪ و یارمەتی درو ست بوونی ئێسکی نوێ دەدەن ، بەھێزکردنی ماس لکەکان و زیادکردنی
چڕی ئێسک ھەردووکیان کار و ھاوسەنگی جومگەکان ڕادەگرن.
دكتۆر ههڤین کهمال شا محهمهد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج
شارهزا له چارهسهری فهقهرات و نهخۆشی
جومگهکان بێ نهشتهرگهری
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە