پێش 1 هەفتە 36 جار خوێنراوەتەوە

باله‌ی كوردستان..هه‌ردوو یانه‌ی‌ هه‌ولێر و بابه‌گور گور له‌ خوله‌كه‌ كشانه‌وه‌

په‌یام سپۆر

پێش ده‌ستپێكردنی‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی‌ هه‌ولێر و بابه‌گور گور له‌ خوله‌كه‌ كشانه‌وه‌ . 

بریاربوو یاریه‌كانی‌ خوله‌كه‌ به‌به‌شداری‌ شه‌ش یانه‌ به‌دوو قۆناغ له‌شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و شه‌قڵاوه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنی‌ خوله‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی‌ هه‌ولێر و بابه‌گورگور كشانه‌وه‌.

یانه‌ی‌ هه‌ولێر به‌فه‌رمی‌ داوای‌ كردبوو كه‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌م له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ كه‌ یاریه‌كان له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، به‌و هۆیه‌وه‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر له‌خوله‌كه‌ كشایه‌وه‌‌و راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ هیچ حسابێك بۆ یانه‌كانی‌ ناو شاری‌ هه‌ولێر نه‌كراوه‌ ئێمه‌ش به‌باشمانزانی‌ له‌خوله‌كه‌ بكشێینه‌وه‌. 

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ فكره‌ت خه‌سره‌و سه‌رۆكی‌ باله‌ی‌ كوردستان ئه‌وه‌ی‌ به‌په‌یام راگه‌یاند" پێش ده‌ستپێكردنی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌ردوو یانه‌ی‌ هه‌ولێر‌و بابه‌گورگور به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ داوای لێبوردنیان كرد كه‌ ناتوان به‌شداری‌ خوله‌كه‌ بكه‌ن به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌. 

بریاره‌ رۆژی‌ چوار شه‌مه‌ له‌هۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌خ ولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت به‌به‌شداری‌ چوار یانه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیپی لاوانی‌ ڕزگاری‌ له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ لاوانی‌ برایه‌تی‌ هه‌ولێری كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خولێك بۆ ڕاهێنه‌رانی له‌شجوانی كرایه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی لاوانی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌نته‌ری مه‌لیك بۆ شه‌تره‌نج كۆتایی به‌خولێكی فێركردنهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆتایی به‌پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی كراوه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی هات بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاڵه‌وانێـی‌ تازه‌پێگه‌یشتووانی‌ یانه‌كانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤه‌ر پول به‌یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یه‌ كۆتینیۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر میوانداری‌ به‌حری‌ ده‌كات

سەرەتا