17/02/2020
588 جار خوێنراوەتەوە
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو
په‌یام
له وڵاتی به‌ریتانیا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی 10ی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو و، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردران.
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له شاری لیدزی وڵاتی به‌ریتانیا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی 10ی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردران، هاوكات (سامان ڕه‌باتی) به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنفرانس به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 10ی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
پاش به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان له سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌می ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی و، هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنفرانس، له قۆناغی دووه‌می ئاماده‌كارییه‌كاندا تا ئێستا له كۆی 12 مه‌ڵبه‌ند له حه‌وت مه‌ڵبه‌ندیش كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چووه.
له كۆنفرانسه‌كاندا ئه‌ندامانی كۆنگره و، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن و، گفتوگۆیش له‌باره‌ی ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە