17/02/2020
647 جار خوێنراوەتەوە
سامسۆنگ بهرههمهێنانی مۆبایلێكی نوێی شاشه چهماوهی راگهیاند
پهیام
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێكی نوێی چەماوەی
ئاشکرا کرد بەناوی ( Galaxy Z Flip)
ئەم جۆرە مۆبایله هەوڵی دووهەمی کۆمپانیاکەیە بۆ نەوەیەکی نوێی شاشه چەماوە.
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێكهی لە14ی ئەم مانگەدا
خستە بازارەوە بەنرخی 1380 دۆلار، شێوەی چوارکۆشەیە و بەکردنەوەی دەبێتە مۆبایلێك وەک
مۆبایله باوەکان.
یەکەم مۆبایلی چەمەوە لە مانگی 9ی ڕابردوودا
بوو بە ناوی ( Samsung Galaxy Fold )بەڵام دواتر گلەیی لەسەر شکانی شاشهكهی بڵاوبوویەوە. شێوەی چەمانەوەی
ئەو مۆبایله بەدرێژی بوو، واتە مۆبایلێكی ئاسایی دەبوو بەدوو ئەوەندە، بەڵام نوێکە
تەلەفوونی ئاسایییە دەبێت بە نیوە ئەوەندە.
مۆبایلی چەماوە هەوڵی کۆمپانیاکانە بۆ بووژاندنەوەی
بازار، دوای تیپەڕبوونی سەروەختێکی خاوبوونەوەی فرۆشتندا. هۆکاری خاوبوونەوەی
بازار ئەوەیە کڕیاران تەلەفوونەکان بۆ ماوەیکی زۆر دەهێڵنەوە ئەگەر گۆڕانکاری لەبەرچاو
لە نەوە نوێکاندا نەبێت. بەڵام مۆبایله چەماوە نوێکان نرخیان زیاترە و پێشبینی دەکرێت
سەرنجی ئاشقانی تەکنەلۆجیا بۆخۆی ڕاکێشێت، ئەوانەی مەبەستیانە نوێترین تەکنەلۆجیایان
بەدەستەوە بێت.
دوای ئەوەی کۆمپانیای ئاپڵ مۆبایلی ئایفۆن11ی بە
3 کامیراوە خستە بازار بۆ گەورەکردنی پاناتایی وێنەگرتن و تێکەلکردنی چەند وێنەیەک،
لەگەڵ بەرنامە بۆ چاکردنی وێنەی دۆخی کەم ڕوناکی، کۆمپانیای سامسۆنگ هەوڵدەدات سەنگی
بخاتە سەر هەمان تەکەنەلۆجیای کامیرە.
مۆبایلی سامسۆنگ S ئەو تەکنەلۆجیایەی هەیە، بەکۆشەی فراوانتر و هەندێک تایبەتمەندی ڕۆناکی
کەم، بەڵا سامسۆنگ دەڵێت سەنگی خستۆتە سەر وێنەی کواڵتی بەرز و توانای گەورەکردنی
لە 30 تا 100 ئەوەندەی وێنەکە، ئەمەش بەپێی جۆری مۆبایلهكه.
پێشبینی دەکرێت مۆبایلی 20 S لەمانگی 3ی داهاتوودا بکەوێتە بەردەست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە